شرۆڤەکارێک: بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان مەترسیدارە

0

نوچە: مورادی

شرۆڤەکاری سیاسیی کورد مەترسی بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەخاتەڕوو و دەڵێت، بەگوێرەی داواکاری ئێران، ئەگەری زۆرە ئەم ڕەوشە خوێناوی تر بێت.

خۆپیشاندانەکانی عێراق، دوو مانگی تێپەڕاند و زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دیکەش بریندارن. جیا لەمەش سەرۆکو ەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لەسەر داوای مەرجەعی شیعە دەستیلەکارکێشایەوە، تاکو ئێستاش داهاتووی عێراق گومانی لەسەرە و بە مەترسیدار وەسف دەکرێت.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لەبارەی دۆخی نوێی عێراق ڕایگەیاند: ئەم خۆپیشاندانانە لە عێراق نە سەرکردایەتییان هەیە و نە کەس خاوەنیانە و داواکارییەکانیان ڕەتکردنەوەی هەموو سیستەمی سیاسییە، بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرییەک یان جێگرەوەیەک بدۆزنەوە. لە ١ی مانگ تاکو ٢٥-ی ئۆکتۆبەر، ناڕەزایی و داواکارییەکانیان دیار بوو، بۆیە هاوخەمی و پاڵپشتیان هەبوو، لە ئاستی سەرکردایەتیی هەرێم و حکومەتیش، کە داوای نان، ئاو، کار و دامەزراندنیان دەکرد.

عەبدولسەلام بەرواری دەشڵێت لە دوای ٢٥ی ئۆکتۆبەر داواکارییەکان گۆڕا و بوو بە داواکاری رووخان؛ ئەوانە کێشەکانیان بە گۆڕینی دەستوور، یان سەرۆکی حکوومەت یان سەرۆکایەتییەکانی دیکە، چارەسەر ناکرێت. چونکە ئەوان لەسەر حکوومەتی نوێ دەڵێن هەر بەردەوام دەبن تا کێشەکانیان چارەسەر دەبێت، هەندێک داواکارییان کاتی زۆر دەوێت و بە دوو ساڵیش ئەنجامەکەی دیار نابێت.

ئەو شرۆڤەکارە لەو بڕوایەدایە، کە ئەگەر رەوشەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت ناتوانرێت پێشبینی بکرێت رەوشەکە چی لێدێت. هەروەها ئەوەی مەترسی زۆر گەورەیە، ئەوەیە ئێرانییەکان داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەکەن، کە ئەوان ئەزموونیان لە کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندەران هەیە؛ بۆیە ئەگەری زۆرە ئەم رەوشە خوێناوی تر بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com