وەڵامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەدرێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا. 

مەنسور بعێجی، ئەندامی فراكسیۆنی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاراستەی میدیا عێراقیەکانی کردووە، ڕایگەیاندووە “ڕێگەنادەین هیچ ڕێككەوتنێكی ئێستای حكوومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و لایەنەكانی دیكەش تێپەڕێت، چونكە حكوومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە”.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، ڕایگەیاند “ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق، ڕێککەوتنێکی شەرعی و باوەڕپێکراوە، ڕێککەوتنەکەش کۆتایی هاتووە، بۆیە هیچ کەس لایەن و پەرلەمانتارێک ناتوانێت ڕێگر بێت لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە”.    

دووبەردانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر خەت دەبێت و ئێمەش بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەین، هیچ فراکسیۆنێک ببێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە. گوتیشی “زانیاریشمان هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠-ی عێراق ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت بۆئەوەی پەرلەمان پەسەندی بکات”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com