دوایین زانیاری لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی

0

نوچە

بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە ١١-١٢-٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژە یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، د. ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ئاشكرای کردووە، کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەند دەكات و راستەوخۆ رەوانەی پەرلەمانی دەکات بۆ دووباره‌ تاوتوێكردنه‌وه‌ی.

پڕۆژەیاسای‌ چاكسازیی‌ لەخانەنشینی‌ و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی‌ دیكە، لەحكومەتی‌ هەرێمەوە پێشتر ئاراستەی‌ پەرلەمان كرابوو دوای‌ گەڕاندنەوەی‌ بۆ چارەسەركردنی‌ هەندێك كەموكوڕی‌ جارێكی‌ دیكە پڕۆژەكە ئاراستەی‌ پەرلەمان دەکرێتەوە.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە، پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچە زیاتر ١٠٠ ملیار دینار خەرجی حكومەت کەمدەکرێتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com