شرۆڤەکارێکی سیاسیی: شتێک بەناوی عێراق نامێنێت

0

نوچە – مورادى

شەرۆڤەکارێکی سیاسیی ڕایدەگەیەنێیت، ئەگەر لایەنەکان نەرمی نەنوێنن شتێک بەناوی عێراق نامێنێت. دەشڵێت ”دۆخی عێراق بەرەو رووبەڕووبوونەوە دەچێت”.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە ١-١٠-٢٠١٩-ەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەگوێرەی ئامارەکان، بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران نزیکەی ٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون هەروەها ٢٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەلی فەیلی، شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، شارەزا لە کاروباری عێراق، لەبارەی دۆخی نوێ ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: دەبێ هەموو لایەک نەرمی بنوێنن ئەگەرنا شتێک بەناوی عێراق نامێنێت لە ڕاستیدا؛ چونکە لە قۆناغێکی زۆر هەستیار دایە و بۆیە دەبێ نەرمی بنوێنن و ئەو قۆناغە دەرباز بکەن.

عەلی فەیلی دەشڵێت، سیاسییەکان دەبێ دان بە شکستی خۆیاندا بنێن و هەروەها خۆپیشاندەرانیش دەبێ نەرمی بنوێنن و هەندێک شت قبوڵ بکەن. ئێستا هەر کەس لە لایەن سیاسییەکانەوە دەستنیشان بکرێت خۆپیشاندەران پێی رازی نابن، ناشکرێث لەشەقام کەسێک بهێنی و بیکەی بە سەرک وەزیران بە بێ پاڵپشتی لایەنی سیاسیی.

ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، لایەنە سیاسییەکان ڕاستە گەندەڵێن، بەڵام ئەوانە جەماوەر و چەکداری خۆیان هەیە، بۆیە دۆخەکە بەرەو رووبەڕووبوونەوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com