نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری نوێی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی راگەیاند

0

نوچە

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە خۆپیشاندانەکانی عێراق تاوەکو ئێستا ٤٢٣ کەس کوژراون و زیاتر لە هەشت هەزار خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، لە یەکی ئۆکتۆبەرەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لایەنی کەم ٤٢٣ کەس کوژراون و هەشت هەزار و ٧٥٨ دیکە برینداربوون، بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

راپۆرتەکە باسی ئەوەی کردووە، ژمارەی بریندارانی ئاماژەپێکراو ئەوانەن، کە لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارکراون، ئەوانە ناگرێتەوە، کە چارەسەریان وەرگرتووە، کە برینداربوونە بەهۆی دیکەی وەک گازی فرمێسک رێژ، کە بەپێی پێشبنییەکان گەیشتووەتە ١٩ هەزار کەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، پێشلکارییەکان و بێڕێزیکردن بە مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە، بەهۆی مامەڵەی نەگونجاو لە بەکارهێنانی هێز، خراپ مامەڵەکردن و پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندران دا.

بەڵام کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لەبارەی ژمارەی کوژراوان عێراق دەڵێت، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراق، ٤٨٧ خۆپیشاندەر کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com