ئەمریکا بڕیارێک لە دژی ئێران پەسەند دەکات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

کۆنگرێسی ئەمەریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران و سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، گەڵاڵەی سزای نوێ بۆ سەر تاران ئامادە دەکات.

کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەم گەڵاڵەیە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی ئامادە دەکات.

کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی لە داواکاری خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەخاتەڕوو و حکوومەتی ئێرانی بە توندوتیژی بەرامبەر بە هاووڵاتیان تۆمەتبار کردووە.

کۆنگرێسی ئەمەریکا لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە هۆشداری دەدات و ڕایگەیاندووە ”هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پشتیوانی لە داوای ڕەوای هاووڵاتیانی ئێران دەگرێتەبەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com