روونکردنەوەیەک لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندەرانی بەغدا

0

نوچە

خۆپیشاندەرانی بەغدا روونکردنەوە لەبارەی کوشتن و هەڵواسینی چەکدارێک، روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٢-١٢-٢٠١٩) لە بەیاننامەیەکدا، چالاکوانان و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا ڕایانگەیاندووە ”ئەوان بە ئاشتییانە ناڕەزاییەکانیان دەردەبڕن”.

سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەوەی لە گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا روویدا، پەیوەندیی بە خۆپیشاندەرانەوە نییە و ئەوان سەرکۆنەی دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا، چۆنیەتیی رووداوەکە روون کراوەتەوە، کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە کەسێکی دانیشتووی نزیک گۆڕەپانی وەسبە، کە ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە، تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و پێنج کەسی کوشتووە، دواتر ژمارەیەک خۆپیشاندەر ئەویان کوشتووەتەوە و تەرمەکەیان هەڵواسیوە.

خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای مانگی 10 وە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاریی، دەستیان پێکرد. بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ هەزاری دیکەش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com