بۆچی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانووی بوونی پەکەکە و تورک دەستوەردان ناکات؟

0

ئەسعەد مورادی

ئەو وڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەشکراوە، بەتایبەتی تورکیا و ئێران، بەردەوام سەرەڕای کێشەکانی نێوانیان، لەسەر کپکردنی ویستی سەربەخۆیی خوازی کورد تەبا و هاوپەیمان بوون، بەڵام هۆکار چییە، تورکیا لەسەر تورکە ئازەرییەکانی ئێران نایەتە دەنگ و گرنگییان پێنادات؟ بۆچی تورکیا بەو هەموو هەستیارییەکی، کە بەرانبەر پەکەکە هەیەتی چاوپۆشی لە دۆستایەتییان لەگەڵ ئێران دەکات؟ بۆچی ئێران وەک چۆن دەستوەردانی وڵاتانی دەورووبەری دەکات دەستوەردان لە کاروباری تورکیا ناکات؟ بۆ پەکەکە بەهەموو شێوازێک دژایەتی حزبە کوردەکانی بەرهەڵستکاری رژێمی ئێڕان دەکات؟ بۆ پەکەکە هەستی ناسیۆنالیستی لە ڕۆژهەڵات سەرکوت دەکات؟
ئەمانە کۆمەڵێک پرسیار و پرسن، کە پێویستە لێکدانەوە و شیکاری وردیان بۆ بکرێت.

یەکەم بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کورد لە ڕۆژهەڵات

بزووتنەوەی کوردی لە ئێران، کێشمەکێشی سیاسیی درێژماوە و بەردەوام لە نێوان هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای ئێران و حکوومەتەکانی ئێرانە، کە لە دەورانی هاتنەسەرکاری رەزاشای پەهلەوی لە ساڵی ١٩١٨ تاکو ئێستا بەردەوام بووە.

لە ساڵی ١٩١٩ی زایینی، سمکۆی شکاک، ورمێی لە ژێر دەسەڵاتی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران دەردەهێنا و لە ساڵی ١٩٢٢ بە دامەزراندنی حکوومەتی کوردستانی سەربەخۆ، خۆی وەک پاشای ئەم حکومەتە ناساند. جیا لەوەی دەسەڵاتی سمکۆ دژی دەسەڵات بوو، هاوکات خەڵکی تورکی ئازەری لەو ناوچەیە لە کێشمەکێش دابوون، بەڵام تورکیا دەستوەردان ناکات و دواتریش سزایەکی ئەوتۆی سمکۆ نادات.

ئەگەر چی هەندێک لە حزبە ناسیۆنالیستە کوردییەکان بەشوێن جیایی لە ئێران و دامەزراندنی کۆمارێکی سەربەخۆن، بەڵام بەشێکی دیکە لەوان دژی ئەو بۆچوونەن و لە ڕاستیدا کنفیدراڵیست و کۆمۆمنیستین، کە مەیلی چەپگرایانەیان هەیە یان فێمێنیستی، جیایی خواز نین و باوەڕیان بە چارەسەری کێشەی کوردن بە شێوەی نا ناسیۆنالیستی هەیە.(١)

لە ئاستی دەسەڵاتی تورکیا، تاکو ئێستا
گرنگییەکی جددی بە تورکی ئێران نەدراو

ئازەربایجانی باشوور(٢)

لەبارەی ئازەربایجانی باشوور، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە رۆشنبیران، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی تورکی ئازەربایجانی باشوور، تورکیا وەک برای خۆیان دەبینن، لەو بڕوایەدان تورکیا لە داهاتوو بتوانێت ئەم ناوچەیە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە ئێران هاوکاری بکات. بەڵام ئەزموونی پێشوو پیشانی دەدات، کە بەمشێوەیە نییە، سەربەخۆیی ئازەربایجانی باشوور لە ئێران هەر وەک هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی بەرژەوەندی تورکیایە. لەبەر ئەوە دڵخۆشکردن بە هاوکاری تورکیا لەمبارەیەوە هەڵەیەکی ستراتیژی ئەژمار دەکرێ. لەبەر ئەوەی خەڵکی تورکیا ناوچەیەک بەناوی ئازەربایجانی باشوور ناناسن و زۆربەی ئەوانەی لەم بارەیەوە زانیارییان هەیە، ئەم ناوچەیە نەک وەک ناوچەیەکی تورک نشین، بەڵکو لە دیدی ئایدۆلۆژیکی وەک ناوچەیەکی شیعە نشین دەبینن. لە ئاستی دەسەڵاتیش، تاکو ئێستا گرنگییەکی جددی بۆ بەم بابەتەی نەبووە.

گروپ و کەسانێک ، کە هەوڵ دەدەن لە ژێر چەتری بزووتنەوەی نەتەوەیی ئازەربایجانی باشوور خۆیان نمایش بکەن، تا ئێستا لە ڕاست دابین کردنی بەرژەوەندی و گروپەکانی هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران و تورکیا هەنگاوی هەڵهێناوە و دژی ئەم سیاسەتانە، کە لە دژی بەرژەوەندی ناوچە تورکنشینەکانی ئێران و ئازەربایجانی باشوورە، هەڵوێستیان نەگرتووە، بێدەنگییەکی ماناداریان وەرگرتووە.
لەبەر ئەوەی ئەوانە دەیانەوێ بە لەبەرچاو گرتنی مەوقعیەتێک، کە لە تورکیا بەدەستیان هێناوە، بەرژەوەندی ئازەربایجانی باشوور، بکەنە قوربانی ئێران و توکیا.

قاڕنێ و قەڵاتان (٣)

لە ڕۆژی ٢ی سێپتەمبەری ١٩٧٩، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو ڕۆژەدا هێزێکی زۆری بە فەرمانی خۆمەینی و بە سەرکردایەتیی مەلاحەسەنی ئەمام و خەتیبی شاری ورمێ(تورکەکان)، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتان لە ناوچەی نەغەدە و بە دڕندانەترین شێوە دەستیان دایە کوشتنی خەڵک و تەنانەت دەستیان لە کوشتنی منداڵە کوردەکانیش نەپاراست.

جینایەتی قاڕنێ و قەڵاتان یەکێک لەو جینایەت مێژووییانەیە، کە کورد لە بیری ناکا و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچاوانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانەوە، کە زیاتر لە ٦٨ کەس لە خەڵکی ئەو گوندانە بە پیر و مناڵەوە قەتڵوعام کران.

jenayatkaaran_1
خومەینی و مەلا حەسەنی ئیمام و خەتیبی ورمێ و نوێنەری خومەینی لەو ناوچەیە

(٤)

سیاسەتی دەرەوەی ئێران پێش شەڕی جیهانی دووەم لە دەورانی رەزاخان، لەسەر بنەمای ڕاگرتنی پێگەی خۆی لەبەرامبەر سۆڤیەت و بەریتانیا بوو. لەبەر ئەم هۆکارە رەزاخان دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی ناوچەکە لە دەستووری کار دانا و لە بەردەوامی ئەم سیاسەتە بوو، لە ٧ى جولای ١٩٣٧، پەیماننامەیەکی گرنگ لەنێوان چوار وڵاتی (عێراق، ئەفغانستان، تورکیا و ئێران) لە کۆشکی سەعدئاوا (سعدآباد)ی تاران واژۆی لەسەر کرا و بە پەیماننامەی سەعدئاوا ناوبانگی دەرکرد. لە ڕاستیدا دوا هەنگاوێک بوو لەو دەورەیەدا، کە پێش لە شەڕی دووەمی جیهانی هەڵنرا و هاوپەیمانییەکیان بوو بۆ پاراستنی یەکدی دروست کرد.

ئەم پەیماننامەیە لە هەلومەرجێکدا لە نێوان ئەم چوار وڵاتەدا واژۆ کرا، کە لە ئەفغانستان محەمەد زاهیرشا، لە عێراق مەلیک غازی یەکەم، لە تورکیا مستەفا کەمال (ئەتاتۆرک) و ئێرانیش رەزاخان حوکومی دەکرد.
پەیماننامەی سەعدئاوا هاوپەیمانی ئەم چوار وڵاتەی لە ناوچەکە و پشتیوانیان لە یەکدی لەکاتی مەترسی بوو. وڵاتانی هاوپەیمان بەڵێنیان دابوو لە:

دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی یەکدی خۆببوێرن
ڕێز لە سنوورەکانی یەکدی بگرن
لە هەرجۆرە دەستدرێژییەک بە نیستبەت بە یەکتر خۆببوێرن و لە پێکهێنانی کۆمەڵ-ەکان و دەستەکان بە ئامانجی تێکدانی ئاشتی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمان بێت، پێشی لێ بگرن.

بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنەی وڵاتانی ئەندام، لە زمنی بەڵێن لە بەرەنگاری لەگەڵ مەترسی کۆمۆنیزم و هەروەها بەڵێن لەسەر دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکدی، دیاریان کرد، کە لە تەواوی کێشە نێودەوڵەتییەکان، کە پەیوەندی لەگەڵ بەرژەوەندیان هەبوو ڕاوێژ بکەن و دژی یەکدی ئۆپەراسیۆنی دەستدرێژیکارانە ئەنجام نەدەن.

دەرئەنجامی پەیمانی سەعدئاوا بۆ ئێران و دەستکەوتی تورکیا

پەیمانی سەعدئاوا هەم لە دیدی ماددی و هەمیش لە دیدی سیاسییەوە بە زیانی ئێران و بە قازانجی وڵاتانی تورکیا، ئەفغانستان و عێراق بوو، لەبەر ئەوەی بەشێک لە بەرزاییەکانی ئارارات، کە خاوەن ستراتیژییەکی سەربازی گرینگ بوو درا بە تورکیا. لە دیاری کردنی هێڵی سنووری نێوان ئێران و عێراق-یش، سەرچاوە نەوەتییەکانی ڕۆژئاوای ئێران و نیوەی شەتولعەرەب، لە سەر بنەما و یاسای نێودەوڵەتی هێڵی تالوک-ە، درا بە عێراق، تاکو لەبری هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ئابادانەوە، ئێران پارە بە قەبارەیەکی زۆر بدات بە دەوڵەتی عێراق، کە لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا بوو.
ئەم پەیماننامەیە لەژێر فشاری بەریتانیا لەسەر ئێران واژۆ کراوە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و پێشڕەوی کۆکۆمنیزم.

پەکەکە لە ناوچە سەختەکان
رێگەی بە هیچ هێزێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادات
لە سنووری ئێران نزیک ببنەوە

بەپێی زانیارییەکان، خۆپاراستنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەرسەخترین ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە و زیاتر ٤٠ هەزار کوژراو (شەهید)ی هەیە. لەسەر سنووری نێوان ئێران – تورکیا، کەمتر و کەم ڕەنگتر بووە لەچاو سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا. هەروەها هەندێک جار چالاکی دژ بە هێزەکانی ئێران لەو سنوورانە دەکەن.

پێدەچێت پەیوەندی بە دۆستایەتی یان جۆرێک لە ڕێککەوتن بێت لە نێوان پەکەکە و ئێران بۆ نا ئەمن نەکردنی نێوان سنووری ئەو دوو وڵاتە لە ژێر رۆشنایی پەیماننامەی سەعدئاوا، کە تورکیاش بە پێچەوانە بە هیچ شێوەیە هان یان پشتگیری تورکە ئازەرییەکانی ئێران نەکات.

شارەزایان پێیانوایە هاوکاری کردنی پەکەکە لەلایەن ئێڕانەوە بۆ دەستوەردان لە کاری تورکیا یان خزمەت بە ستراتیژی پەکەکە نییە، بەڵکو جۆرێک ڕاگرتنیانە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات، تاکو لە نفوز و کاریگەرییان کەم بکاتەوە. هەروەها تا ئەو جێگەیەی بەشێکی زۆر لە سنووری ئێران لە ناوچە سەختەکان پەکەکە ڕێگەی بە هیچ هێزێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەدەدات.

پێشتر حوسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نوچە، گوتی ”دەبێ خەڵک ئەوە بزانێت، کە لە ساڵى (١٩٩٦) دا (٩) لە هەڤاڵانى ئێمە لە لایەن پەکەکەوە لە سنوورى خانێ شەهید کران و تەرمەکانیشیان سوارى هێستر کرد و پێشکەشی سوپاى پاسدارانى ئێرانیان کرد؛ ئێستاش گۆڕەکانیان نازانرێ لە کوێیە. لە ساڵی ٢٠١٢ موراد قەرەیلان، لە هەنگاوێکى جوامێرانەدا، بە ئامادە بوونى ئێمە لە کۆبونەوەیەک ئەو کردەوەی پەکەکەى ڕەتکردەوە و ئیدانەى کرد و لە کۆنفرانسێکى چاپەمەنیدا داواى لێبوردنى لە ئێمە و بنەماڵەکانیان کرد”.

”پەکەکە لەسەر سنوور نۆ پێشمەرگەیانی پاش شەهیدکردنیان تەرمەکانیان لەو شاخانەوە بە هێستر دەگوازێتەوە و ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیان دەکاتەوە”.(٥)

تورکیا و ئێران (٦)

برگزاری نشست امنیت مرزی ترکیه و ایران در ماکو
دانیشتی ئەمنی نێوان پارێزگاری وان و فەرماندەی باڵای سنووری ئێران لە شاری ماکو، کە سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە

ئێران و تورکیا ٥٦٦ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەگەڵ پارێزگاکانی ئاگری، ئەغیدر، وان و هەکاری، ئەم وڵاتەی هاوسنوورە.

شاری ماکو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و کۆماری ئازەربایجان و درێژایی سنوورەکانی ئێران لەم ناوچەیە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا (تورکیا ١٣٠ و کۆماری ئازەربایجان ١٤٠) کیلۆمەترە.

هێڵی سنووری نێوان ئێران و تورکیا (٧)

هێلی سنووری تورکیا- ئێران خاوەن دوو دەروازەی سنوورییە، لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ وڵاتی تورکیا. دەروازەی سنووری بازرگان، کە زیاتر بۆ ترانزێت بەکار دێت و دەروازەی سنووری رازی لە هێڵی ئاسنی-یش لێوە تێپەڕ دەبێت و نزیکترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە شاری وان لە شاری خوی ئێرانەوە.

حکوومەتی تورکیا لە ٨ى ئەگۆستی ٢٠١٧، رایگەیاند دیواری سەبە لە نێوان سنووری ئێران و تورکیا دروست دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتوچۆی چەکدارانی پەکەکە بکات. پێشتریش لە جانیوەری ٢٠١٧، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پلانی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی دیواری ئەمنی لە سنووری ئێران و عێراقی ڕاگەیاند. ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەی دروستکردنی دیوارە، کاردانەوەی ئەرێنی ئێرانی بەدواوە بووە.

Image result for ‫مرز ایران و ترکیه‬‎
پڕۆژەی دیواری ١٤٤ کیلۆمەتری تورکیا لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ ئێران

سمایل ئاغای شکاک (٨)

ناسراو بە سمکۆ لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایکبووە. کوڕی محمەمەد ئاغا سەرۆکی هۆزی شکاک بوو. پاش کۆچی دوایی باوکی و کوژرانی جەعفەر ئاغای برای بە پیلانی حکوومەتی ئەو کاتی ئێران لە تەورێز، سەرۆکایەتیی هۆزی شکاکی گرتەدەست. 

سمکۆی شکاک بە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نوێخواز لەقەڵەم دەدرێت و زۆر کەس بە باوکی ناسیۆنالیزمی کورد ناوی دەبەن. 

هەروەها بەشێک لە مێژوونووسان شۆڕشی سمکۆ بە یەکەم هەوڵی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ سەربەخۆیی دەزانن. 

لە هاوینی ساڵی ١٩١٩ی زایینی، سمکۆی شکاک ورمێی لەژێر دەسەڵاتی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران دەردەهێنا و لە ساڵی ١٩٢٢ بە دامەزراندنی حکوومەتی کوردستانی سەربەخۆ، خۆی وەک پاشای ئەم حکوومەتە ناساند و گۆڤاری کوردستان وەک زمانحاڵی حکوومەتەکەی دەردەکات. 

Image result for ‫سمایل ئاغای شکاک‬‎

سمکۆ و هێزەکانی پەنایان بردە تورکیا و
لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە چەککران

نێوبانگی سمکۆ تەنیا لەناو کورددا نەبووە، بەڵکو چەندین راپۆرت لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تورکیا، ئێران، رووسیا و بەریتانیا بەتێروتەسلی لەبارەوە نووسراوە. 

رۆژنامەی نیویورک تایمزی ئەمەریکیش، یەکێکە لەو بەڵگانە کە لە ساڵی ١٩٢٢دا لە سەر شۆڕشی سمکۆ نووسیویەتی، حکوومەتی کوردستان دامەزرا و لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت “ئەم کۆمارە بریتییە لە کرماشان، سەڵماس، ورمێ و ئەردەڵان”، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سمکۆ چاوی لە لۆڕستانیشە.

شەڕە بەناوبانگەکانی هێزەکەی سمایل ئاخا

سمکۆ خاوەنی هێزێکی زۆر گەورە بوو. هەندێک جار ژمارەی شەڕڤانەکانی دەگەیشتە ٢٠ هەزار شەڕڤان. سمکۆ توانیبووی کۆنفدڕاڵی هۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکات. هەموو هۆزێک خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شەڕڤان بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا شەڕڤانی لەشکرە گەورەکەی سمکۆ بوون و بەیەکەوە شەڕ و داستانی قاڕەمانێتی زۆر گەورەیان تۆمار کردووە.

شاری ورمێ و گوڵمانخانە
چوار ساڵ لە ژیر دەسەڵاتی سمکۆ و هێزەکەی مایەوە

جگە لە شەڕە بچووک و بەردەوامەکان، ژمارەیەک شەڕی گەورە لەنیوان هێزەکانی سمکۆ و دەوڵەتی ئێراندا ڕوویداوە کە ئەمانەن.

شەڕی میاندوئاو
شەڕی شەکەریازی
شەڕی ساری تاج
شەڕی ئازادکردنی مەهاباد
شەڕی قەڵای چاریە کە بە گەورەترین شەڕی شۆڕشی سمکۆ دادەنرێت.

سمکۆ ئاغا لە لایەن گەلی ڕەشت و گەیلانی باکووری ئێران
ڕێزێکی تایبەتی لێنرا

دوای ئەوەی شەرڤانانی سمکۆ شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ڕزگار کرد و لەژێر دەستی دەوڵەتی ئێران دەریانکرد. ورمێ وەک پایتەختی حکومەتی کوردی هەڵبژێردرا و تەیمور ئاغای شکاک وەک حاکمی شاری ورمێ “ئۆرمیە” لە لایەن سمکۆ ئاغاوە هەڵبژێردرا.

دوای ئەوە شەڕڤانان هێرشێکیان کردە سەر ناوچەی گوڵمانخانەی نێوان ورمێ و تەورێز و توانیان گوڵمانخانەش ڕزگار بکەن کە ڕێگەی سەرەکی بەستنەوەی پارێزگای ورمێ بۆ تەورێز و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوو. لە شەڕی گوڵمانخانەشدا فەرماندەی گشتیی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران “ئەمیر ئەرشەد” کوژرا کە برای “حسێن خانی زەرخان” بوو کە کاتی خۆی “حسێن خانی زەرخان”،  “جەوەر ئاخا”ی برای سمکۆی کوشتبوو.

بەو شێوەیە شاری ورمێ و گوڵمانخانە ٤ ساڵ لە ژیر دەسەڵاتی سمکۆ و هێزەکەی مایەوە و دواتر دەوڵەتی ئێران بە پشتگیری شاراوەی رووسیا و بەریتانیا، هێرشێکی فراوانی دەستپێکرد و هیزەکەی سمکۆ نەیتوانی بەرگری بکات و لە شارەکە کشایەوە.

دواتر سمکۆ و هێزەکەی لە ناوچەی میاندوئاو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دەوڵەت و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد، بەڵام گەورەترین سەرکەوتن ئەوەبوو کە “خالۆ قوربان” کوژرا. خاڵۆ قوربان کوردێکی لایەنگری دەوڵەتی ئێران بوو کە کاتی خۆی بەشداری لە شۆڕشی “ڕەشت و گەیلان”ی باکووری ئێرانی کردبوو، بەڵام خیانەتی لە شۆرشەکە کرد و میرزا کۆچەکخانی جەنگەلی” کوشت و سەری لێکردەوە و بۆ شای ئێرانی برد. بە کوشتنی “خاڵۆ قوڕبان” سمکۆ ئاغا لە لایەن گەلی ڕەشت و گەیلانی باکووری ئێران ڕێزێکی تایبەتی لێنرا.(٩)

شارەزایان بە چوار خاڵ باس لە هەڵە سیاسییەکانی سمکۆی شکاک دەکەن.

یەکەم: کوشتنی ڕێبەری ئەرمەنی و ئاشوورییەکانی ورمێ.
دووەم: نەکوشتنی سەرداری رەزا شا کە لە ساڵی ١٩٢٤ی زایینی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەبووە.
سێیەم: هێرشی سوپاکەی بۆسەر شاری مهاباد لە ساڵی ١٩٢١.
چوارەم: هەست نەکردن بە پلانی کوشتنی و چوونە شوێنێک بۆ ئەوەی لەداوی هێزەکانی ئێران بکەوێت.

دوابەدوای سەرکەوتنی سمکۆ، سوپای ئێران بە سەرکردایەتیی رەزا شای پەهلەوی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هێزەکانی سمکۆی شکاک و توانیان شاری ورمێ کۆنترۆڵ بکەنەوە، کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەژێر دەسەڵاتی سمکۆدا بوو، پاشان سمکۆ و هێزەکانی پەناهەندەی تورکیا بوون و لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە چەککران.

لە ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبووردن سمکۆ گەڕایەوە ئێران و لە ساڵی ١٩٢٦ جارێکی دیکە شۆڕشی دەستپێکردووە، بەڵام ئەمجارەش شۆڕشەکەی تێکشکا و ماوەیەک لە تورکیا بە دەستبەسەری مایەوە، پاش ئازادکردنیشی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئەو کاتی ئێران، لە شاری شنۆ کوژرا و شۆڕشی ١١ ساڵەی سمکۆ شکاک کۆتاییهات.

سەرچاوەکان

١_ http://kordestaneiran.com/%D8%AC%D9%86%D8%A8%D8%B4-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86/

٢_ https://www.gunaz.tv/fa/8599410

٣_ http://www.kurdistanukurd.com/?p=45141

٤_ http://ensani.ir/fa/article/126370/%D9%BE%DB%8C%D8%A7%D9%85%D8%AF%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D9%BE%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%B3%D8%B9%D8%AF%D8%A2%D8%A8%D8%A7%D8%AF

٥_ http://www.nuche.net/?p=51095

٦_ https://www.aa.com.tr/fa/88/1551141

٧_ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B1%D8%B2_%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%E2%80%93%D8%AA%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D9%87

٨_ https://rudaw.net/sorani/kurdistan/2107201619

٩_ https://www.peyserpress.com/detail/3872

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com