ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

دووسەرچاوەی سەربازی لە ئەمریکا دەڵێن: ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکانی لە گەڵ سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە.

دوای  ئەوەی کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا، ئەمریکا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە گەڵ سوپای عێراق کۆتایی پێهێنا.

نیۆیۆرک تایمز، لە سەر زاری دوو بەرپرسی باڵای سەربازی عێراق ڕایگەیاندووە: واشنتۆن بڕیاری داوە کە سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ریكخراوی داعش و پاشماوەکانی دەستپێبکاتەوە.

پێنتاگۆن، بەرامبەر بەم هەواڵەی نیۆیۆرک تایمز تاکو ئێستا کاردانەوەی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com