جەعفەر حامیدی کاریگەری سزاکانی سەر ئێڕان دەخاتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

کەسایەتییەکی سیاسی و دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەرنامە ناوکییەکەی ئێران بەشێکی تری سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامییە. دەشڵێت ”کاریگەریی سزاکانی سەر ئێران زۆر قورسن و نەک هەر لە ڕووی ئابوری و داراییەوە قەیرانی قوڵی بۆ تاران دروستکردووە، بەڵکو لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە ئێرانی بەرەو پەراوێز بردووە”.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. جەعفەر حامیدی، نوسەر و لێکۆڵەر، لەبارەی دۆخی ئێران و کوژرانی قاسم سولەیمانی، رایگەیاند: بەرنامە ناوکییەکەی ئێران بەشێکی تری سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامییە، لە کاتێکدا ڕێژەکانی هەژاری و بێکاری هەروادێ و لە زیادبووندان، بەڵام تاران ساڵانە بە ملیار دۆلار لەو بەرنامەیەدا خەرج دەکات و هێشتاش زۆربەی وڵاتانی جیهان بە گومانێکی زۆرەوە لەو بەرنامە مشتومڕ لەسەرە دەڕوانن.

جەغفەر حامیدی دەشڵێت، زۆرێک لە چاودێر هاوڕان لەسەر ئەوەی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران سیاسەتێکە بۆ تەفرەدان و چەواشەکردنی گەلانی ناوچەکە، وەک دەڵێن بەناوی مرۆڤایەتییەوە کار دەکات بەڵام بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان بەهۆی ئەو سیاسەتانەی تارانەوە کوژراون و سەرکوتکراون لەو وڵاتانەی ئێران کاریگەریی و ڕۆڵی هەیە تیایاندا.

ئەو کەسایەتییە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئیدارەی ترامپ، تاک لایەنە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران کشایەوە و داوای ڕێککەوتنێکی نوێی دەکرد. دوای ئەو هەنگاوە ڕێگەیەکی نوێی لەگەڵ ئێراندا گرتەبەر بە ناوی سیاسەتی بەرزترین ئاستی فشار و بە چەند قۆناغێک سزای سەپاند بە سەر ئێراندا. کاریگەریی ئەم سزایانە لەسەر ئێران زۆر قورسن، بە ئەندازەیەک کە نەک هەر لە ڕووی ئابوری و داراییەوە قەیرانی قوڵی بۆ تاران دروستکردووە، بەڵکو لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە ئێرانی بەرەو پەراوێز بردووە. گوتیشی، ئێران هەر ڕۆژە و جۆرە لێدوانێک لەسەر ئەگەر و نەگەری وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەوە دەدات، کە هێشتا بەریتانیا و فەرەنسا و چین و ڕوسیا و هەروەها ئەڵمانیاش لەو ڕێککەوتنەدا ماونەتەوە، بەڵام ئەو وڵاتانەش کەم تا زۆرێک نیگەرانی و ناڕەزاییان هەیە بەرامبەر ئێران.

لەبارەی دەرهاویشتەکانی کوژرانی قاسم سەلەیمانی حامیدی گوتی، نکوڵی ناکرێت لەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، گورزێکی گورچک بڕە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام وەک زۆرێک لە چاودێر ئاماژەی پێدەکەن پێناچێت ببێتە مایەی ڕوخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەر ژمارەیەک هۆکار، یەکێک لەوانە سیاسەتی ئەمریکایە، وەک سەرۆک ترامپ جەختی لێدەکاتەوە. دەشڵێت ”ئامانجی سیاسەتی ئەمریکا ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران نییە، بەڵکو ئامانج گۆڕێنی ڕەفتارەکانی ئێرانە. بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا ئێران پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەو باڵا دەستییەی پێشتری دەمێنێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یان نا، بێگومان ئەم باڵادەستییەی ئێران و هەروەهاش جموجۆڵە شەڕانگێزیەکانی ئێرانیش لە ڕەهەندێکی ترەوە کەوتونەتە سەر کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر رژێمی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com