سیاسەتی ئێران لە عێراق بەردەوام دەبێ

0

ئەسعەد مورادی

چاودێرێکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، کوژرانی قاسم سولەیمانی، لێدان لە پرۆژەی ستراتیژی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بوو، بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی ستراتیژیەتی ئێران لە عێراق بووەستێت.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، لەلایەن ئەمریکاوە دوور لە چاوەڕوانییەکان کرایە ئامانج و کوژرا. بەگوێرەی شارەزایانی سیاسی کوشتنی سولەیمانی بڕبڕەی پشتی سیاستی دەستوەردانی ئێران لەدەرەوەی سنوورەکانی شکا و ئێران ناتوانێت وەک جاران میلیشیاکانی سەر بە ئێڕان ئاراستە و رێکبخات. بۆیە گورزێکی کوشەندە بوو، کە بەر ئێڕان کەوت لەو سیاسەت و ستراتیژییەی لە ناوچەکە هەیبوو بەناوی هیلالی شیعە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی کاریگەری کوژرانی قاسم سولەیمانی لەسەر هەژموونی ئێران لە عێراق رایگەیاند: لە راستیدا کوژرانی قاسم سولەیمانی، لێدان لە پرۆژەی ستراتیژی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بوو، بەتایبەتی ئەو کاراکتەرە، رۆڵی زۆر بووە لە رێکخستن و پلان و …هتد. بەڵام وڵاتێکی دامەزراوەییە و و قووڵای ستراتیژی هەیە و ئێران دەتوانی کەسانی دیکە بەکار بهێنێ.

حەسەن بارام دەشڵێت، رەنگە کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی ئێڕان کاریگەری هەبێ، بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی سیاسەت و ئامانج و ستراتیژی ئێران لە عێراق بووەستێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com