ننێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دڵەڕاوکێی دروست کرد

0

نوچە ـ ئاژانسەکان 

نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاری درکرنی هێزی ئەمریکی لە عێرق لەلایەن ئەنجومەنی  نوێنەران، بڕیارێکی باش نەبوو. 

ئەوان تەنها ڕای کوتلەکانی شیعەیان وەرگرتووە و بێ ئەوەی ڕاوێژ بکەن لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی عێراق.

بارزانی لە چاوپێکەتێکی لە گەڵ ماڵپەڕی «المونيتور»، کە ئەمڕو (شەممە ۱۸ـ۱ـ۲۰۲۰) بڵاو بۆتەوە، دەربارەی کاریگەری کوشتنی سەرکردەی هێزی پاسدارانی ئێران، قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە عێراق ڕایگەیاند: ئەو رووداوە تۆفانێکی عاتیفی دروستکرد لە عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و وەڵام دانەوەی دروست کرد لە لایەن پەرلەمان و سەرۆک وەزیران.

 بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێ عاتیفە ولابنێن، ‌چونکە ئێستا پێویستە هەڵوێستەکان لە جێی خۆی بێ و بەڕای ئێمە، ئەو بریارەی پەرلەمان دەری کرد باش نییە و کورد و سوننە بەشداریان تێدا نەکردووە و ئەوەش پێشینەیەکی خراپی دەبێ، لەکاتێکدا بەتنها کوتلە شیعەکان بڕیاریان داوە و هیچ ڕاوێژێک بە پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە نەکراوە، لە کورد و عەرەب و سوننە؛ ئەمەش بێ رێزییە بە دەستوری عێراق و ئەو کارە باشن نییه بۆ عێراق، نە لە ئێستادا و نە لە داهاتوودا.

بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەبێ بپرسین بۆچی هێزی ئەمریکا لێرەیە؟ ئەوان لێرەن لەسەر داواکردنی عێراق لە ساڵی ۲۰۱٤ بە راوێژکردن لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا داعش نزیک بەغدا بوو.

لە پرسیاری دووەمدا دەڵێ ئایا دەبێ لەبارودۆخی ئێستای عێراق، هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانی بکشێنەوە، کە کاری گرنگیان لەناو بردن و شکست پێهێنانی داعش بوو؟ ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین و وەڵامەکە ”نەخێرە”؛ لەکاتێکدا هەموو زانیاریەکانی هەواڵگری دەڵێ، داعش خۆی کۆدەکاتەوە تا ڕۆژانە هێرشبکەن دژی ئامانجەکانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com