وەزیری دەرەوە لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ پرسی عێراقیان تاوتوێ دەکەن

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، لەبارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق گفتوگۆیان ئەنجام دا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیانیکدا رایگەیاند: محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە لەگەڵ یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

ئاڵۆزیەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆ بووە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، حەکیم جەختی کردۆتەوە، کە نابێ عێراق بێتە مەیدانی ململانێی وڵاتانی بیانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com