بەوێنە: پرۆژەی دوو سایدی دەربەندی رانیە کرایەوە

0

شلیر سەعید  تایبەت

بە ئامادە بوونی دانا عبدالکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری ناوچەکە ، پڕۆژەی دوو سایدی دەربەندی ڕانیە کرایەوە. بەڕێوبەری ئاوەدانکردنەوەی ڕاپەڕین-یش دەڵێت ”ئەو پرۆژانەی، کە ماون پێشبینی دەکەم تا مانگی نۆ-ی ۲۰۲۰ تەواو بن”. 

دانا عبدالکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامە وانیدا ڕایگەیاند: پڕۆژەکە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی سنوری ڕاپەڕین و بڕی ۱۲ ملیاری بۆ تەرخان کراوە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە٫ ڕێگاکە جگە لە بەستنەوەی سنوری پشدەر بە ناوچەکانی تری کوردستان ڕێگایەکی گەشتیاری و بازرگانیشە و ڕێگای مەرزی کێلێی لەسەره.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە گوتیشی، ئێمە بەسەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی پڕۆەکانی ڕێگاو بانمان تەواو کرد لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەمساڵیش قۆناغێکی دیکە جێ بەجێ دەکەین لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاو بانەکان.

لە لێدوانێکی تایبەتدا ئەندازیار بەختیار ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوەدانکردنەوەی ڕاپەڕین دەربارەی پڕۆژەی دەربەندی ڕانیە وە پڕۆژە تەواو نەبووەکانی سنورەکە بە نوچەی ڕاگەیاند: پڕۆژەی دوو سایدی دەربەندی ڕانیە تەواوبووە لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بە ئامادە بوونی دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدان کردنەوە و ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری ناوچەکە، پڕۆژەی دوو سایدی دەربەندی ڕانیە کرایەوە لە ڕۆژی ۱٦ـ۱ـ۲۰۲۰.

سەبارەت بە پڕۆژە تەواو نەبووەکانی ڕێگاوبانی سنوری ڕاپەڕین٫ ئەندازیار بەختیار ئاشکرای کرد، کە ئەو چوار پڕۆزەی کارەکانیان وەستابوو بەهۆی قەیرانەکان لە ۲۰۱۷، بە بودجەیەکی تایبەت لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە لەکابینی پێشوو، قوباد تاڵەبانی، تەرخان کراو هەندێ کاری پێکرا و لەهەمانکاتدا وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوەی کابینەی پێشوو دەوریان هەبوو تا پڕۆژەکان دەستبەکار بکرێنەوە و تەواو بکرێن؛ دوای ئەوە دیسان پڕۆژەکان لەسەر ئەو ڕیزبەندییە لە کابینەی ئێستای حکومەت بودجەیان بۆتەرخان کرد. دەشڵێت ”ئەوپڕۆژانەی ماوە هەندێکیان ۸۵% تەواو ببوە و ئەوەشی ماوە کەش و هەوا لەبار بێت کاری لەسەر دەکرێت، پێشبینی دەکەم تا مانگی نۆ-ی ۲۰۲۰ تەواو بن”. 

 بەهۆی ئەوەی ئیدارەی ڕاپەرین شوێنێکی سەرنج ڕاکێش و پڕ ئاوە و سەوزایی زۆرە٫ بڕیارە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتو گوزار و وەبەر هێنانی ڕاپەین لەگەڵ کەرتی تایبەت پڕۆژەیەکی گەشتیاری جێ بەجێ بکەن.

ئەندازیار بەختیار گوتی، ئەو پرۆژە گەشتیاریانەی دەربەند، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە بێت ڕەزامەندیمان لەسەر داوە، بەڵام هەندێ مەرجمان بۆ داناون، چونکە بەشێکی دەکەوێتە سەر موحەرەماتی ڕێگاو بان تا کاریگەری نەبێ لەسەر ڕێگاکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com