تاڵیبان مەرجەکانی بۆ ئاگربەست ئاشکرا دەکات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار گواستوویەتییەوە، کە رێکخراوی تاڵیبان مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا خستۆتەڕوو.

تاڵیبان ڕایگەیاندووە، بۆ ئاگربەستێکی ١٠ ڕۆژە و کەمکردنەوەی شەڕ و بەریەککەوتنەکان و هەروەها دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی کابۆل بە مەرج ئامادەیە.

پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئامادەیە هاوکات لەگەڵ دانوستانەکان، ئاگربەست لەگەڵ تاڵیبان واژۆ بکات؛ ئەم پێشنیارە لە لایەن تاڵیبانەوە ڕەتکراوەتەوە.

دوای ئەوەی، کە مانگی سێبتەمبەری ڕابردوو، سەربازێکی ئەمریکا لە لایەن تاڵیبانەوە کوژرا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە، رەوتی دانوستانەکانی راگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com