هۆکاری دواخستنی خۆپیشاندەکەی کەرکوک ئاشکرا کرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی دەرچووانی دانەمەزراوی کەرکوک دواخراوە، كە بڕیاربوو سبەینێ یەكشەممە لەبەردەم پەروەردەی كەركوك بەڕێوەبچێت.

كاتژمیڕ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ١٨-١-٢٠٢٠)، حزبە كوردستانییەكانی كەركوك كۆبونەوە و بەكۆی دەنگ بڕیاریاندا، سبەینێ (یەكشەممە ١٩-١-٢٠٢٠)، لە بەردەم پەروەردەی كەركوك گردبوونەوە دژی كەمی رێژەی كورد لە دامەزراندنی نزیكەی دوو هەزار و ٥٠٠ كەس لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق.     

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی، لە بارەی خۆپیشاندانەکەی دەرچووانی دانەمەزرا لە کەرکوک، ڕایگەیاند: لەسەر پرسی دامەزراندنەكەی كەركوك، سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، هاتونەتە سەر خەت و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیانداوە و خۆپیشاندانەکەی سبەینێ ئەنجام نادرێت و دوا خراوە بۆ کاتێکی دیکە، چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کێشەکە چارەسەر بکرێت”.   

عەسکەری، گوتیشی”بەڵێنی ئەوەشدراوە حکومەت خۆی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بەبڕیاری دامەزراندنەکاندا بکاتەوە و ئەو لیژنەیەی کە پێکهێنرابوو بۆ دامەزراندنەکە دەخرێتە ژێر لێکۆڵینەوە، خۆپیشاندانەکەش دەکەوێتە سەر بڕیاری کۆتایی حکومەت، کە چ بڕیارێک دەدات”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com