شیعە و سوننە کامیان لەگەڵ کورد راستگۆن؟

0

ئەسعەد مورادی

لە چەند ساڵی رابردوودا چیرۆکی ئەو یۆتۆبیا سیاسیەمان لەسەر شانۆی سیاسی کوردستان بینی، کە هەندێك لایەن وگروپ هێشتا پەندیان لێ وەرنەگرتوەو بەردەوامن لەسەری. رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌كانی نێوان كورد و شیعه‌كان دەڵێت، بەهۆی ناکۆکی نێوان کورد و شیعە لە عێراق، لەبارەی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە وڵاتەکەدا كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندی مێژویی ئەو دوو نەتەوەیە دێت.

شیعە سەلماندیان، کە ڕاستگۆ نین، ڕاشکاو نین، خاوەنی بڕیاری خۆیان نین، تەڵەکەباز و هەڵخەڵەتێنەرن، بەڵێن و پەیمان و ڕێککەوتن لەگەڵیان تەنها قسەو ڕووکەشە.

رۆژنامه‌ی شه‌رقئه‌لئه‌وسه‌ت لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کە “سه‌ركردایه‌تی كورد و شیعه‌كان هه‌ردوولا نیگه‌ران و زوڵملێكراوی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن بوون و رۆڵی باڵاشیان هه‌بوو له‌ پڕۆسه‌ی رزگاری عێراق، له‌ ساڵی ٢٠٠٣ دا و هاوكاری ئه‌مریكییه‌كان بوون”.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە “هه‌رچه‌ند سوننه‌كان بایكۆتیان كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌ باڵاكانی كورد و شیعه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌و سه‌ركردانه‌ی پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بوون له‌ ژیاندا نه‌ماون، وه‌ك ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و براكه‌ی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، مام جەلال تاڵه‌بانی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، محه‌مه‌د به‌حرلعلوم، له‌ كاتێكدا ئه‌وان رێکكه‌وتبوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ چاودێری ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان”.

رۆژنامەکە دەشڵێت “هه‌ردوولا جێگیركردنی مادده‌ی ١٤٠-ی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانیان له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌كارێكی گرنگی مێژوی وه‌سفكرد، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان كورد و شیعه‌ داده‌نرێت”. ئەوەشی خستوەتەڕوو، شیعه‌ و كورده‌كان هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی سیستمی پێشووی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، به‌ڵام دوای ١٦ ساڵ بارودۆخه‌كه‌ ناكۆكی خستوەتە نێوانیانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توندبوونه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌جۆرێك بوو، كه‌ “كۆتایی به‌هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌كانی پێشتر هێنا”.

هەندێك لایەن وگروپ هێشتا پەندیان لێ وەرنەگرتووە لەگەڵ شیعە(١)

١٦-ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧

لە چەند ساڵی رابردوودا چیرۆکی ئەو یۆتۆبیا سیاسیەمان لەسەر شانۆی سیاسی کوردستان بینی، کە هەندێك لایەن وگروپ هێشتا پەندیان لێ وەرنەگرتوەو بەردەوامن لەسەری. هەر حیزب ولایەنێکی سیاسی کە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ونەیاری دەسەڵات دەبینێ، کاتێک دەگاتە دەسەڵات بە ١٨٠ پلە دەگۆڕێت. چونکە ووتاری دەسەڵات پێچەوانەی وتاری ئۆپۆزسیۆنە، کە زیاتر واقیعیە و هەندێك جار وشک و نائومێدیانەشە. مەبەستم ئەوەنیە بڵێم وتاری یۆتۆبیای سیاسی تەنها خەیاڵەو هیچ پەیوەندی بە واقیعەوە نیە، بەڵکو خەیاڵێکی سیاسیە کە ئەرکی خۆی دەبینێ ومەودای سیاسی خۆی هەیە. دەسەڵاتی سیاسی حوکمڕان لە کوردستان، پەیوەندی کورد وشیعەی لە عێراقدا لەسەر بنەمای یۆتۆبیایەکی سیاسی وێنا کرد، کە لەسەر ئەرزی واقیع بوونی نیە، گوایە پەیوەندیەکی ستراتیژی کورد و شیعەی پێکەوە گرێداوە، کە بوەتە هاوپەیمانیەکی سیاسی ستراتیژی وزۆر بەشان وباڵی ئەو پەیوەندی وهاوپەیمانیەدا هەڵدراو خوێندرا.

یۆتۆبیای سیاسی کورد زۆر دوور بوو
لە خوێندنەوەی واقیع و فیکر و مافی کورد
لەگەڵ واقیعی فیکر و مەزهەب ومافی شیعە لە عێراقدا

کاتێك شیعە بە یارمەتی وهاوکاری کورد جڵەوی دەسەڵاتی لە عێراقدا گرتە دەست وجێ پێی خۆی بەهێزکرد، ئێمەو هەموو دنیا بینیمان، کە سەراپای ئەو پەیوەندی وهاوپەیمانیە ستراتیژیەی نێوان کورد و شیعە، جگە یۆتۆبیایەکی سیاسی هەلخەڵەتێنەرانە لەڕووی فیکری وئابووری وسیاسی وجوگرافیەوە بوونی نەبووە و نییە. یۆتۆبیای سیاسی کورد زۆر دوور بوو لە خوێندنەوەی واقیع وفیکرو مافی کورد لەگەڵ واقیعی فیکرو مەزهەب ومافی شیعە لە عێراقدا.

واقیعی سیاسی

کورد مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەیە، بەڵام شیعە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی هەبوو، کە دوو بابەتی زۆر لێك جیاوازن، وەک جیاوازی مانەوەی جوگرافیای سیاسی لە عێراقدا لەگەڵ لێدوانە جیاوازەکان، کە ڕۆژانە دەگۆڕێن.

ئاڕاستەی سوننە دیار و ئاشکرایە،
تا ڕادەیەك ڕاستگۆن لە دوژمنایەتیکردنیان
و لە ڕێکەوتنیان لەگەڵ کورد،
بەڵام شیعە سەلماندیان، کە ڕاستگۆ نین،
خاوەنی بڕیاری خۆیان نین و هەڵخەڵەتێنەرن،

لەڕووی کردەیی سیاسی ولەسەر ئەزری واقیع دەرکەوت کە شیعە زۆر مەترسیدارترە لەسەر مافە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی کورد لەچاو ڕژێمی بەعس ودەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسێن، کە دەکرێت لە بەرەی سوونە ناوی بهێنین، چونکە درێژبوونەوەی دەسەڵاتی حوکمن لە عێراقدا کە ئەزمونمان لەگەڵیاندا پڕ مەرگەساتە، ئاڕاستەی سوننە دیارو ئاشکرایە، تا ڕادەیەك ڕاستگۆن و راشکاون لە دوژمنایەتیکردنیان و لە ڕێکەوتنیان لەگەڵ کورد، بەڵام شیعە سەلماندیان، کە ڕاستگۆ نین، ڕاشکاو نین، خاوەنی بڕیاری خۆیان نین، تەڵەکەباز و هەڵخەڵەتێنەرن، بەڵێن و پەیمان و ڕێککەوتن لەگەڵیان تەنها قسەو ڕووکەشە. ئەوەش بەشێکە لە عەقیدەی مەزهەبیان کە دان بەهیچ یەکێک لەوانەدا نانێن وهیچ عەقد ومۆرو واژوویەك دروست نییە لایان، تا پەیدابوونی محەمەدی مەهدی، بۆ ئەوەی هاتنی مەهدی نزیک ببێتەوە دەبێ خراپەو ناڕەوایی وتاوان وپاشاگەردانی پەرە بسێنێ، هەر ڕێکەوتن وعەقدێك کە دەیکەن لەگەڵ لایەنی تر، تەنها بۆ خۆپاراستن وخۆ بەهێزکردن وکات بەسەربردنە، بە کوردی مانۆڕێکی سیاسیە.

ئێمەی کورد وادەزانین ماڵی شیعە دابەش بووە،
بەڵام ئەوە خوێندنەوەیەکی نا دروستە،
شیعە بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا ڕۆڵیان دابەشکردووە

Image result for ‫١٦ی ئۆکتۆبەر‬‎
شەهیدانی هەڵەبجە

بۆ وێنە دەستووری عێراق، ماددەی ١٤٠، یاسای نەوت وغاز، مافی پێشمەرگە، بڕینی بودجەو موچەی کوردستان وشەڕی داعش، بەرنامەو هەڵوێستە سیاسیەکانی مالیکی و عەبادی، کورد لەگەڵ خاوەنی ئەو عەقیدەیە لە کام مەوقیعی ستراتیژیدایە، چی کۆمان دەکاتەوە، جگە لەوەی کاتی خۆی تەنها ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس و دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسێن کۆیکردبووینەوە.
کورد لەبەردەم دوژمنێکی تەڵەکەبازدایە، کە شێوازی تایبەتی خۆی هەیە، ئەوە ئەزموونی ڕیفراندۆم و پیلان وناپاکی ١٦ی ئۆکتۆبەر!

ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢/٥ دا، پێگەی لایەنە سیاسیە شیعەکانی بەهۆی گەندەڵیەوە لە نەخشەی سیاسیدا گۆڕی، ئێمەی کورد وادەزانین ماڵی شیعە دابەش بووە، بەڵام ئەوە خوێندنەوەیەکی نا دروستە، شیعە بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا ڕۆڵیان دابەشکردووە و هاوسەنگی ڕادەگرن و نەیارەکان لەخۆیان دەگرن بەتایبەتی کورد، کە ناکرێت لە هاوکێشەی سیاسی دەسەڵاتی عێراقدا لەم قۆناغەدا بکرێتە دەرەوە!

ئەگەر وابزانین و مەزەندەمان وابێت هاوپەیمانیکردن لەگەڵ موقتەدا سەدر کێشە و قەیرانەکانی نێوان کوردستان و بەغدا چارەسەر دەکات و بارودۆخ ئاسایی دەکاتەوە، بەهەڵەدا چووین. سەدر لە مالیکی وعەبادی باشتر نابێت بۆ کورد، بەڵکو مەترسیدارترە.

من باسی هەڵوێستێکی سیاسی سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوونیان ناکەم و پشتی پێنابەستم. بەڵکو باسی هەڵوێستی سیاسی دەسەڵاتدارێتیان دەکەم، ئەوانە عێراقیان نوقمی گەندەڵی سیاسی، ئابووری، یاسایی، کارگێڕی، کۆمەلایەتی و دەروونیش کردووە و ژێرخانی دەوڵەتیان تێکداوە و دەوڵەتمەدار نین و خاوەنی بڕیاری خۆیان نین و لە تاران و قوم و نەجەفەوە ئاراستە دەکرێن، خاوەنی و وتارێکی سیاسی ڕونی سەقامگیرنین، ڕا ڕان، خاوەنی میلیشیای مەزهەبی جیهادکەرن. بەڵام بۆ خۆپاراستن وگەیشتن بە دەسەڵات وتاری یۆتۆبیای سیاسی بڵاو دەکەنەوە و سیاسەتێکی میکاڤیلیانە پەیڕەو دەکەن.

بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی شیعه‌كان داده‌نرێت، كه‌ له‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق و له‌ناویشیاندا هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هاوكات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكکه‌وتنی ئه‌منی كه‌ له‌ساڵی ٢٠٠٦ له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق واژۆكرابوو.

بەگوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمان، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتننامەی ساڵی ٢٠١٦-ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردووە. هەروەها داواش دەکات هەموو ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وڵاتانی بیانی لەعێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی بچنە دەرەوە و ڕێگە نەدرێت ئاسمانی عێراق بەویستی خۆیان بەكاربهێنن.

جێگەی ئاماژەیە، کە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە هات، کە ٣-١-٢٠٢، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، دوەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبی، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کرایە ئامانج و لەگەڵ نۆ کەسی دیکەدا کوژران.

دواتر رۆژی ٥-١-٢٠٢٠، لایەنە شیعەکانی عێراق لە پەرلەمان بەبێ بەشداری کورد و سوننە، بڕیاریاندا هێزی بیانی لە عێراق بچێتەدەرەوە.

دواتر لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، “بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ گرفتێكیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌”. گوتووشیەتی “لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ كاتێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق دیارینه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ ناوچه‌یه‌كیشی لێ به‌ده‌رناكرێت”.

سەرچاوەکان:

١_ https://www.hawler.in/index.php/2017-12-28-23-16-34/item/3921-2018-06-20-06-31-02

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com