وەزیری ناوخۆ لەبارەی هێرشکردنە سەر پۆلیسی هاتوچۆ هاتەدەنگ

0

نوچە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پۆلیسی هاتوچۆ لەنێو بازاڕی شاری هەولێر دا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەو ڕووداوەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێو بازاڕی شاری هەولێر، کە چەند تۆمەتبارێک ڕووبەڕووی پۆلیسی هاتوچۆ بوونەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار و چەکە و ئۆتۆمبێلەکانیشیانی دا و درانە دادگا.

هەروەها وەزیری ناوخۆ، دووپاتی کردۆتەوە، کە هەر تاوانبارێک ڕووبەڕووی هێزەکانی ناوخۆ ببێتەوە، توندترین ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و نابێت کەس لە یاسا بەرزتر بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com