داواکاری خۆپیشاندەرانی سەیدسادق دەگەیەندرێتە ئەنجومەنی وەزیران

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان، لەوانە کەمی کارەبا و دابەشنەکردنی نەوت، ڕۆژی دووشەممە ٢٧-١-٢٠٢٠ بەشێک لە خەڵک، دوکاندار و چالاکوانانی قەزای سەیدسادق، خۆپیشاندانێکیان لە ناو بازاڕی قەزاکەوە بۆ بەردەم قایمقامییەت ئەنجامدا و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کرد.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق، سەبارەت بە داواکاری خەڵکی قەزاکە، ڕایگەیاند: لە شەش ساڵی ڕابردوو بەردەوام داواکاری خەڵکی شارەکەمان گەیاندووەتە سەرووی خۆمانەوە، بەڵام خۆتان ئاگادارن، کە ئەم وڵاتەی ئێمە قەیرانێکی دارایی گەورەی هەبووە و ڕەنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستاش بەپێی پێویست نەتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابەشبکات”.

قایمقامی سەیدسادق ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر چی ئێمە لێرە و لەوێ کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجامدراوە مانای ئەوە نییە، کە هیچ نەکرابێت، ڕەنگە بەپێی پێویست و داواکاری ئێمە نەبووبێت. گوتیشی “لەم هەفتەیە سێ ڕۆژ بەر لە خۆپیشاندانەکە، ئێمە لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی دانیشتنمان کردووە”.

لە بارەی داواکاری خۆپیشاندەرانەوە، دیاری ڕەفیق دەڵێت “ئێمە هەر دوێنی داواکاری خۆپیشاندەرانمان کردووە بە نوسراوی فەرمی و ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی کراوە، ئەوانیش نوسراوەکەیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە، بڕیار هەفتەی داهاتوو سەردانی کۆمەڵێک وەزارەت بکەن، بۆئەوەی بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن و بەشێک لە پڕۆژەکان جێبەجێبکرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com