راپەرین: کچێک لە رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

0

شلێر سەعید 

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت، لە دەڤەری ڕاپەرین، ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا هایلۆكس بەهۆی کەمتەرخەمی باوک و دایکێک و دواتر شۆفێرێک، منداڵێک گیانی لەدەستدا.

دوێنێ (سێشەممە ٢٨-١-٢٠٢٠) لەناحیەی حاجیاوا مندالێکی ساوا دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیان لەدەستدەدات و هاوكات دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندگرۆزەر و پیك ئەپ خۆیان بەیەكدا كێشاو لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون، كە لەناویاندا منداڵێك هەیە و برینەكەی سەختە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەقیبی هاتوچۆ خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەرین٫ دەربارەی ڕوداوی گیانلەدەستدانی منداڵێک بە هۆی ئۆتۆمبێلەوە ڕایگەیاند:  لە گەڕەكی دابانی حاجیاوا، شۆفێرێک کچێک دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی و دەستبەجێ کچەکە گیانی لەدەستدا.

گوتیشی منداڵەکە کچێکە تەمەنی ساڵ و نیوێکە بەناوی (ڕوان پشتیوان ئەحمەد) شۆفێرەکە ویستویەی لابدات لە ماڵێکی پرسیوە و دوای ویستویەتی بڕوا، نەی زانیوە ئەو منداڵه لە ژێر سەیارەکە و بەسەریدا رۆیشتووە. دەشڵێت ”هۆکارەکەی دەگەڕێنمەوە بۆ کەم تەرخەمی دایک و باوکەکە و ئینجا شۆفێرەکە، لە ئێستاشدا شۆفێرەكە راگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com