سلێمانی.. رشتنی دانه‌وێڵه‌ بۆ باڵنده‌ له‌ نێو به‌فردا

0

شلێر سەعید 

سەرۆکی رێکخراوی شەماڵی کوردستان، شیلانە ئەحمەد، لەژێر ناوی ”باڵندەکان هاوسەنگی ژینگە رادەگرن” لە چیای ئەزمەر هەڵمەتی رووکردنی دانەوێڵي بۆ باڵندەکان دەستیپێکرد. دەشڵێت لە هاویندا ئاویان بۆ دادەنێین”.

خۆبەخشی ژینگەیی نامیق کەریم، زۆر خۆشحاڵم کە بەشدارم لە هەوڵی تێرکردنی ئەو باڵندانەی لە سروشتدان و بەهۆی سەرماو بەفرەوە برسی بوون، تاکو بیانپارێزین لە فەوتان.

بەمەبەستی پاراستنی باڵندەکان لە برسێتی و تێنویەتی بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراکی پێویست لە بەتایبەت لەوەرزی بەفر بارین لەنێو سروشتدا، ژمارەیەک خۆبەخش و رێکخراوێکی ژینگەدۆستی، دانەوێڵەی بۆ باڵندەکان روکرد.

لە شاری سلێمانی و لە چالاکیەکی یاندا رێکخراوی شەماڵی کوردستان بۆ ژینگە لەگەڵ ژمارەیەک خۆبەخش هەڵسان بە رشتن و رووکردنی پێنج فەردە دانەوێڵە و نان، لەنێو سروشتدا بۆ ئەو باڵندانە و ئاژەڵە کێوییانەی لە وەرزی زستان و بەهۆی بەفربارینەوە، خۆراکی رۆژانەیان دەستناکەوێت.

لەلێدوانێکدا بە نوچە، شیلانە ئەحمەد، بەرپرسی رێکخراوی شەماڵی کوردستان بۆ پارستنی ژینگە ڕایگەیاند: ئێمە لەهاوین لەژێر ناوی دڵۆپە ئاو، چەندین تەشتمان بردە چیای گوێژە و پڕ ئاومان دەکرد بۆ باڵندەکان و لە وەرزی زستان بەتایەت کاتی بارینی بەفر دەستپێکی هەڵمەتەکەمان بەڕشتنی داەوێڵەیە  و لە رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت. 

شیلانە گوتی،” لە  یەکەم رۆژی هەڵمەتی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان لەژێر ناوی ” باڵندەکان هاوسەنگی ژینگە رادەگرن” لە چیای ئەزمەر دەستیپێکرد و بەردەوامیی دەبێت، ئێمە دەمانەوێت یارمەتیی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان بدەین لەوەرزی سەرماوسۆڵە و بەفردا، ئێمە وەک رێکخراوێکی ژینگەیی بەدەر لە هاوکاری مرۆڤەکان، دەمانەوێت، یارمەتی ئاژەڵ و باڵندەکان بدەین، چونکە ئەوەی گرنگە، باڵندەکان بەشێکی گرنگن لە ژینگەدا، بەشێکن هاوسەنگی لەژینگە رادەگرن، پێویستە مرۆڤەکان لەوەرزی سەرمادا، بەتایبەت لە کاتی بەفرباریندا خۆراک بەسەر باڵندە و ئاژەڵەکاندا دابەش بکەن.” 

شیلانە باس لەوە دەکات کە ئەوان لە هەڵمەتەکەدا پێنج  فەردە دانەوێڵە و نانەوردە لە نێو بەفردا رۆ دەکەن بۆ باڵندە و ئاژەڵە برسییەکان.

لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک خۆبەخشی ژینگەیی و ئاژەڵدۆستی و ئەندامی رێکخراوی شەماڵ بەشداربوون لە رووکردنی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان.

نامیق کەریم کە یەکێکی دیکەیە لە خۆبەخشەکانی رێکخراوەکە،  ئاماژە بەوە دەکات، لەچوارچێوەی هەڵمەتی پاراستنی ژینگەدا رێکخراوی شەماڵی کوردستان  لەماوەکانی پێشوودا هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان لە کێوی گۆیژە دەستپێکردبوو، ئێستاش بەهۆی سپی بوونی زەوی و کێوو دۆڵەکان، باڵندەکان بە ئەستەم دەتوانن خۆراک پەیدا بکەن، هەر بۆیە رێکخراوەکە هەڵساوە بە رێکخستنی ئەم چالاکیە و دەڵێت،” زۆر خۆشحاڵم کە بەشدارم لە هەوڵی تێرکردنی ئەو باڵندانەی لە سروشتدان و بەهۆی سەرماو بەفرەوە برسی بوون، تاکو بیانپارێزین لە فەوتان.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com