تەرمی ئەفسەرێک دۆزرایەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە گوندێكی شنگال دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ھۆكاری كوژرانی ئەو ئەفسەرە دیار نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (چوارشەممە 29-1-2020)، لە گوندی دۆگورێ-ی سەر بە ناحیەی سنوونێی سنووری شنگال، تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، بە ناوی ”حوسێن خەلەف شڤان”، دۆزرایەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ئەفسەرە بە فیشەک کوژراوە و هۆکارەکەشی هێشتا روون نەبووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com