هەڵوێستەکان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ عێراق

0

شلێر سەعید – هەولێر 

 دە ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر راسپاردنی عەلاوی بۆ دروستكردنی حكومەتی عێراق و بەپێی دەستوری عێراق، عەلاوی دەبێت کابینەکەی پێکبهێنێت و كارنامەکەی لەماوەی 30 رۆژدا رادەستی پەرلەمان بكات؛ لەكاتی شكست هێنانییان يان ڕەتكردنەوەی كارنامەكەی لەلایەن پەرلەمانەوە، پێویستە بەپێی دەستور سەرۆك كۆمار، بەرهەم ساڵح كەسێكی دیكە بەربژێر بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت لەماوەی 15 ڕۆژدا.

ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی ئینتقالی دەبێت بۆماوەیەكی دیاری كراو، تا هەڵبژاردنی پێشوەختە. 

حسێن عەقابی:  حكومەتی داهاتو حكومەتێكی ئینتقالی دەبێت بۆماوەیەكی دیاری كراو ، تا هەڵبژاردنی پێشوەختە ،ئەوەش نزیكی ساڵێكی دەوێت بە پێی فشاری مەرجەعیەت.

لە لێدوانیكی تایبەت هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە نوچەی ڕاگەیاند: پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراق، پێناچێت ئاسان بێت، كارێكی قورسە بەهۆی چەند هۆكارێك، هەندێك بنەما دیاری كراوە  بۆ سەرۆكی راسپێردراو كراو محمد تۆفیق علاوی.

هەرێم كەمال ئاغا گوتیشی، ئەم كابینەیە دەبێت لەلایەن خەڵكی تكنۆكرات و خەڵكی بێ لایەن و پڕۆفیشناڵ پێك بهێنرێت؛ لەوانەیە شیعەكان لەسەر ئەوە ڕێکكەوتبن، كە پابەند بن، بەڵام بۆ ئێمە وەك كورد، ئیستحقاقاتی دەستوری و پەرلەمانیمان هەیە.

 ئاماژەی بەوەش كرد، عەلاوی ئێستا وەك كەسێكی بێلایەنە و دەبێ كابینەی نوێی دوور لە پشکی حزبی و بەش بەشێنێ بێت. ئەوەش هەم داواكاری شەقامە و داواكاری شیعەكانیشە، بەڵام ئەوان دەڵێن، نابێت بۆ ئێمە وابێت و بۆ كورد و سوننە وانەبێت، بۆیە پێدەچێت ئەو بابەتە دوو ڕووی هەبێت و لەسەر ئەوشتانە گفتوگۆمان هەبێت.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی یاسایی  لە لێدوانێكی بۆ  معلومە دەڵێت ، حكومەتی داهاتو دەبێت كارنامەیەكی وای هەبێت یەكەم كاری دەبێت هێوركردنەوەی بارو دۆخەكە بێت و بە جددی وەرگرتنی داواكاری  خۆپیشاندەران، بۆ ئەمەش پێویستی بە كەسایەتییەكە دوور بێت لە فشاری كوتلەكان.

حسێن عەقابی ئاماژە بەوەش دەكات، كە حكومەتی داهاتو حكومەتێكی ئینتقالی دەبێت بۆماوەیەكی دیاری كراو ، تا هەڵبژاردنی پێشوەختە ،ئەوەش نزیكی ساڵێكی دەوێت بە پێی فشاری مەرجەعیەت، و بەمەش حكومەتی داهاتو كاردەكات بە یاسای  ئێستا بێ ناردنی پڕۆژە ی نوێ  بۆ پەرلەمان ، تەنها لەكاتی زۆر پێویست نەبێت لە قۆناغی ئینتقالی.

 دە ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر راسپاردنی عەلاوی بۆ دروستكردنی حكومەتی عێراق و بەپێی دەستوری عێراق، عەلاوی دەبێت کابینەکەی پێکبهێنێت و كارنامەکەی لەماوەی 30 رۆژدا رادەستی پەرلەمان بكات؛ لەكاتی شكست هێنانییان يان ڕەتكردنەوەی كارنامەكەی لەلایەن پەرلەمانەوە، پێویستە بەپێی دەستور سەرۆك كۆمار، بەرهەم ساڵح كەسێكی دیكە بەربژێر بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت لەماوەی 15 ڕۆژدا.

وتا ئەمڕۆ ئاراستەكان ئاماژە بەوەدەكەن عەلاوی نەی توانیوە حكومەت تشكیل بكات بەهۆی ناكۆكی سیاسی.

ناكۆكیە سیاسییەكان 

باسل كازمی، شیكەروەی سیاسی دەڵێت، باوەڕم نییە عەلاوی سەركەتوبێت لە پێكهێنانی حكومەت لە و كاتەدا.

گوتیشی ناكۆكی نێوان چوار پێكهاتەی سیاسی سەرەكی، هەریەك لەوانە هەوڵی بەدەست هێنانی وەزارەتەكان  دەدات بەپێی محاسەسەی سیاسی.

كازمی دەشڵێت، ماڵی كوردیش سورن لەسەر ئەوەی تەنازول ناكەن لە ژمارەی كورسیەكانیان لە وەزارەتەكان لەسەردەمی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی.

و بەهەمان شێوە ماڵی سوننەش داوای بەشی خۆی كردووە وەك لە حكومەتی  پێشوو هەیان بووە.

و لە لایەنی شیعەوە كازمی گوتی پێكهاتەی  فەتح (بەسەرۆكایەتی هادی عامری) سورەلەسەر ئەوەی وەزارەتەكانی وەك خۆی بمێنێت وەك لەسەر دەمی عاد ل عەبدولمەهدی، بێ هیچ گۆڕانكایەك ، و پێكهاتەی سائیرون (بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ) هەمان داواكاری هەیە سەبارەت بەوەزارەتەكان، هەرچەندە پێكهاتەی سەدریەكان ئاشكرایانكردووە كە لە نیەتیان نیە بچنە ناو حكومەتی داهاتوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com