پۆلیسی مەدینە: مەلا عەلی بەناوی چارەسەرەوە خەڵکی فریوداوە

0

نوچە-روداو

پۆلیسی مەدینەی منەوەرە هەواڵی دەستگیرکردنی مەلا عەلی کەڵەکی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عێراقییە، ناوی عەلی مەحموودە و تەمەنی ٥٠ ساڵانە و کوردە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نەخۆشییەکانی خەڵک چاکدەکاتەوە.  

هاوکات لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، مەلا عەلی لە دوبەی دەردەکەوێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بینایی بۆ کەسێکی بەتەمەنی نابینا دەگێڕێتەوە. پۆلیس دەڵێت، ئەو کەسە (مەلا عەلی) بەتۆمەتی ئەوەی “خەڵکی پاکستانی هێناوە لەگەڵ خۆی و گوایە چارەسەریان دەکات” لە مزگەوتی “نەبەوی” دەستگیرکراوە. 

پێشتر پۆلیسی شاری مەدینەی منەوەرەی سعودیە رایگەیاند، لە مزگەوتی “نەبەوی” کەسێکی عێراقییان دەستگیرکردووە کە پەنجا ساڵ دەبێت و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوێر و نەخۆش چاکدەکاتەوە. گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی مەدینە رایگەیاند، دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیی کەسێک بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی پێغەمبەر سەردانیکەران بە ناوی چارەسەرکردنەوە فریودەدات، دەزگا ئەمنییەکان بەدوایدا گەڕان و گرتیان. 

گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی مەدینە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەموو رێوشوێنێکیان دژی گرتووەتەبەر. پێشتر مەلا عەلیی کەڵەک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندبوو کە چووەتە گەشتی عومرە و لەوێ نەخۆش چاک دەکاتەوە و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا “چارەسەر” بۆ عومرەکاران دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com