بەوێنە.. رووداوە دەگمەنەکە و دڵخۆشی بەغداییەکان

0

شلێر سەعید: هەولێر 

لە  بەغدا پایتەختی عێراق، بەفر باری و شارەکەی سپی کرد، ئەوەش هەموویانی دڵخۆش کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەبهان ئیبراهیم، دانیشتوونی شاری بەغدا لەبارەی بارینی بەفر لە شارەکەیان ڕایگەیاند: جاران لە تەلەفزیۆن بەفرمان دەدیت لە کوردستان، یان لە توڕەکۆمەڵایەتییەکان. ئەوەی توانای هەبایە تەنها بۆ ناو بەفر گەشتی دەکرد بۆ کوردستان، بەڵام بۆیەکەم جار منداڵەکانمان بەفریان بینی لەناو ماڵی خۆمان.

نەبهان دەڵێ، خەڵک هەندە بەو بەفرە دڵخۆشە، دەیەوێ گەرمییەکان بکوژێنەوە تا هەوای ساردی بەفریان بۆ بێت.

هاوکات چاودێرانی کەشناسی باس لەوە دەکەن، کە بەفربارین لە بەغدا رووداوێکی دەگمەنی سروشتییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com