دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

0

نوچە: ئاژانسەکان

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، لە هەزار کەس تێپەڕی.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە، لە شاری ووهانی چین سەری هەڵدا و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 12-2-2020)ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 44 هەزار و 670 کەس.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 508 کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، سەنگافورە، تایلەند، کۆریای باشوور، هۆنگ کۆنگ، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، مالیزیا، ئەمریکا، تایوان، مەکاو، ڤێتنام، فەرەنسا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، فلیپین، ئیتاڵیا، رووسیا، بەریتانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 115 کەس، کە یەکێکیان هاوڵاتی فیلیپینە و ئەوانی دیکە هاوڵاتی چینن.

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین، چوار هەزار و 798 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com