ناتۆ: لەسەر داوای عیراقە

0

نوچە-ئاڕ تی

سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ لەبارەی بەردەوام بوونی کاروچالاکییەکانی هێزەکانیان لە عێراق، دوایین هەڵوێستی وەرگرت.

یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ دەڵێت: تاکوو ئێستا چالاکیەکانیان لە عێراق ڕاگرتووە، بەڵام بە زووترین کات مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئەم وڵاتە دەست پێدەکەنەوە.

ستولتێنبێرگ دەڵێت: لە سەرەتای مانگی جانیوەری تاکوو ئێستا بە هۆکاری ئەمنی، چالاکییەکانی ناتۆ  وهێزەکانی هاوپەیمان ڕاگیراوە.

لە درێژەی لێدوانەکەی، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت: یارمەتییە ڕاوێژکارەکانیان بۆ عێراق درێژە پێدەدەن و پلانەکانیان لەم وڵاتە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ستولتێنبێرگ جەختیکردەوە، تەنها لە سەر داوای عێراقە کە لەم وڵاتە دەمێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com