مەسرور بارزانی، پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢-٢-٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠درا و سەرۆکی حکومەت گوتی: ئەنجامدانی چاکسازی خواست و داوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنەکان بوو، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم دوور لە موزایەدە، پشتگیریی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکەن.

مەسروربارزانی، جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە ” هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی دارایی وکارگێڕیدا، کار لە سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش داهاتی نەوت وگاز دەکەین، کە دەمانەوێت شەفاف و روون بێت، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرەکانی راسپارد کە لە ماوەی پانزە رۆژدا، پێشنیارەکانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانکاريی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادە بکەن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com