داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت لە کاتی زۆر پێویست نەبێت ئەم رێگایانە بەکارنەهێنن

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە کە هەندێک رێگا لە سنوری هەولێر داخراون بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ بەکاریان نەهێنن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٣-٢-٢٠٢٠، بەهۆی بەفرابارینی زۆرەوە زۆربەی رێگاگی نێوان شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گیراون، هاتوچۆی هەولێر و کەشناسی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان.

قائیمقامیەتی قەزای سۆران ئاگادارییان بڵاوکردەوە کە چەند رێگایەک بەهۆی بارینی بەفرەوە گیراون”رێگاکانی نێوان ھەولێر – سۆران، سۆران – حاجی ئۆمەران، سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان – رانیە، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر گیراون، بۆیە تکایە ھاتووچۆ رابگرن لەو شوێنانە  تا تیمەکانی ئێمە فریای خاوێن کردنەوە بکەون”.

لە ئاگادارییەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە”به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فربارینەی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه‌، ئێستا له ‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ندێك رێگا ئاسته‌نگبۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ی هاتووچۆیان بۆ دروستبووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه‌ رێگاكانی هه‌ولێر- پیرمام، شه‌قڵاوه‌ – هیران، ده‌ربه‌ند سه‌فین – هیران، زینه‌تیر – بالسیان- رانیه”.‌

کرمانج عزەت، داوا لە بەڵێندەر و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات، ھاوکاری تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە بکەن، بە شۆفەڵ و گرێدەر، تا بتوازنن رێگاکان پاکبکەنەوە.

کرمانج عزەت ئەوشی بڵاوکردۆتەوە کە “لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر لەناو شار و دەڤەرەکە، بڕیاماندا بۆ قوتابخانەکان بکەین بە پشوو، واتا ھەموو قوتابخانەکان پشوو دەیانگرێتەوە. بۆ فەرمانگەکانی کە رێگایان سەختە لەناو شار و دەرەوەی شار، لە نەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی کار غیاب نادرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com