زۆرترین رێژەی بەفربارین لەم دەڤەرە تۆمارکرا

0

نوچەنێت

بەفربارین بەردەوامە و کەشناسی هەرێمی کوردستان، رێژەی تۆمارکراوی بەرفبارینی بڵاوکردەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٣-٢-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ڕێژه‌ى به‌فربارینى تۆماركراوى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بڵاو كرده‌وه‌، بەپێی ئەم رێژەیە حاجی ئۆمەران زۆرترین بەفری لێ باریوە.

ماوەی شەش رۆژە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما دابەزیون.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی شارەکان هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان، کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ رابگرن، چونکە بەفر رێگاکانی داپۆشێوەو مەترسیدارە.

ڕێژه‌ى به‌فربارینى تۆماركراوى ئه‌مڕۆى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان:

حاجى ئۆمه‌ران ٤٢ سم
پیرمام ٢ سم
دهۆك ٨.٧ سم
چه‌مچه‌ماڵ ٠،٥ سم
سیده‌كان ٢٠ سم
زاخۆ ٥ سم
ڕواندز ١٧ سم
میرگه‌سۆر ١٣ سم
قه‌سرۆك ١٥ سم
سیمێل ١٢ سم
ئاكرێ ٢٠ سم
بجیل ١٤ سم
دینارته‌ ٣٠ سم
ته‌ویله‌ ١ سم
یاخسه‌مه‌ر ١ سم
پێنجوێن ١ سم
قه‌ره‌داغ ٢ سم
به‌رزنجه‌ ١ سم
هیران ٦ سم
بارزان ١٧ سم
چوارتا ١سم
كۆیه ١ سم
قه‌ڵادزێ ٥ سم
هه‌ڵشۆ ٨سم
شەقڵاوە ٦ سم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com