ژمارەیەک چالاکوانی هەریر کارێکی مرۆیی ئەنجام دەدەن

0

شلێر سەعید

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و باران و سەرمایە زۆربەی چالاكوانان لە شارو شارۆچكەكان خۆبەخشانە لەخەمی باڵندەكانن و لە چیاكان دانەوێڵەیان بۆدادەنێن. ڕێكخراوێکی ژینگەش دەڵێ ”ئێمە لە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبین لەسەركارەكەمان.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی رێکخراوی سەراورد، سەبارەت گرنگی دانیان بە باڵێنەکان لەم وەرزە ساردەدا رایگەیاند: ماوەی دوو رۆژە لە سنووری هەریر و شەقڵاوە، بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێوییەکان، بەهۆی زۆری بارینی بەفر و سەرما، بڕێکی زۆر دانەوێلەمان لە چیاکانی سەفین، زینەتریر و سەراورد، داناو بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی لە چیاکان خۆراکیان دەست ناکەوێت ببێتە کارئاسانی بۆیان.

ئەوەشی گوت “ستافی رێکخراوی سەراورد لە رۆژانی داهاتوو لەچەند ناوچەیەکی تری کوردستان، هەلمەتی دانانی دانەوێلە بۆ باڵندە و پەلەوەرە کێوییەکان فراونتر دەکات و بەردەوامی پێ دەدات.

وێنەی چالاکییەکان:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com