نوسینگەی سەرکوەزیران راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە تێیدا بەڵێنی تەواوکردنی شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی دراوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

“جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

13/2/2020″

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com