عەللاوی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو عەللاوی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی کورد کۆدەبێتەوە.   

هەرچەند تائێستا گفتوگۆی فەرمی کورد و سەرۆک وەزیرانی نوێی راسپێدراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستی پێنەکردووە، بەڵام پێدەچێت بەم نزیکانە گفتوگۆکان دەستپێبکات. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ڕایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو، محەمەد تۆفیق عەللاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکات”.  

سەبارەت بە ئامانجی سەدانەکەی عەللاوی بۆ هەرێم، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، گوتی”بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com