هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن

0

نوچە

هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکوک کە سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیرە.

شانەی جەنگی عێراق رایگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکەوە زیانێکی ئەوتۆ نەکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەشوێن بکەرەکانیدا دەگەڕێن و دەستیان گرتووە بەسەر سەکۆیەکی موشەک وەشاندندا کە 11 مووشەکی لەسەربووە، کە نەهاوێژراون.

تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک نییە لەبارەی کەوتنەوەی قوربانی بەهۆی هێرشەکەوە؛ پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، لە ئاسمانی کەرکووک دەنگی فڕۆکە دەبیسترێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ئێوارەی رۆژی هەینی (27-12-2019) چەند موشەکێک ئاراستەی لە سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک کرا، لە هێرشەکەدا بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.

سەربازگەی کەی وەن دەکەوێتە رۆژئاوای كەركوك و پێش رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بارەگای میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە بوو، ئێستاش هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزەکانی ئەمریکا و دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی تێدان.

دوای هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی کەی وەن، رۆژی یەکشەممە 29-12-2019 ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆسەر پێنج بنکەی کەتایبی حیزبوڵڵا لە سووریا و عێراق ئەنجامدا.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە لووتکە، بەشێوەیەک کە راستەوخۆ هێرشی زارەکییان دەکردە سەر یەکدی و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی یەکدییان دەکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com