ئەنقەرە داوایەک ئاراستەی مۆسکۆ دەکات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: لە میانی دیدار لە گەڵ هاوتا روسیەکەی، جەختی کردۆتەوەت سەر ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای روسیا بۆ سەر ناوچەی ئیدلیب.

چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت: لە میانی دیدار کە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ڕوسیا، داوای لێکردووە کە ڕوسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئیدلیب ڕابگرێ تاکو زەمینە بۆ ئاگربەست لەم ناوچە جێ ناکۆکە فەراهەم بکرێت.

چاوش ئۆغڵۆ، ئاشکراشی دەکات کە بەرپرسانی ئەنقەرە و مۆسکۆ، سبەی،١٧ی فێبریوەری لە بارەی قەیرانی سەربازی لە ئیدلیب کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها داوای لە واشنتۆن کرد، کە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەنقەرە بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com