نهێنییەکانی کابینەی نوێ ئاشکرا دەبێت

0

نوچە-الفرات

سەرۆکی فراسکیۆنێکی پەرلەمانی عێراق، کۆمەڵێک زانیاری ورد لە بارەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات.

یۆنادم یوسف کەننا، سەرۆکی فراکسیۆنی رافدین لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت محەممە دعەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق کاروباری پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی گەیاندۆتەوە ئەنجامی کۆتایی و بێجگە لە پشکی کورد، کابینەکە ١٩ وەزیری دەبێت.

بە گوتەی یۆنادم یوسف کەننا،عەلاوی دەیەوێ بە زووترین کات کابینەکەی خۆی بناسێنێ و ئەمەش پێدەچێ کاردانەوەی باشی لێنەکەوێتەوە.

بە گوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی رافدین، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو سێ مەرجی بۆ ئەندامانی کابینەکەی دیاری کردووە کە یەکەمیان لێهاتوویی و شەفافییەتە، بەمەرجی بێ لایەنی سیاسی نابیندرێ کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراقییە.

یوسف کەننا هەروەها دەڵێت: داوامان لە عەلاوی کردووە لە پێکهێنان  ودیاریکردنی ئەندامانی کابینە وردبین بێت  ومەرجەکانی وەک بێ لایەنی سیاسی، شەفافیەت وکارامەیی ڕەچاو بکات.

سەرۆکی فراسکیۆنی رافدین دەڵێت: رەنگە عەلاوی تا کۆتایی هەفتە ناساندنی کابینەکەی دوابخات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com