بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کۆیە داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

0

شلێر سەعید – هەولێر

   ڕائد سەركەوت بەڕێوەبەری پاساپۆرتی كۆیە رایگەياند، وەك یەكەم دەسپێكی كارەكانمان ئەمڕۆ یەكەم تا پێنجەم پاسپۆرت، بۆ تاقانەی  شەهیدان  و ئەنفال بوو، یەكەم خانەوادەی  شەهید كە پاساپۆرتی بۆدەرچوو  كوڕی شەهید شەماڵ ئەسكەندەر بوو.

ئەمڕۆدووشەممە(١٧-٢-٢٠٢٠) بە ئامادەبونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگای هەولێر و قائیمقامی كۆیە، نوسیگەی پاساپۆرتی كۆیە كرایەوە.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەکاتی کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە”.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، ڕائد سەركەوت عوسمان مەحمود بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە سەبارەت بە كردنەوەی نوسینگەكەیان بەنوچەی راگەیاند: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر ئەمڕۆ نوسینگەی پاسپۆرتی كۆیە كرایەوە، وەك یەكەم دەسپێكی كارەكانمان ئەمڕۆ یەكەم تا پێنجەم پاسپۆرت بۆ تاقانەی  شەهیدان  و ئەنفال بوو. یەكەم خانەوادەی  شەهید كە پاساپۆرتی بۆدەرچوو  كوری شەهید شەماڵ ئەسكەندەر بوو.سەرکەوت عوسمان گوتی: هەرلە سبەینێوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بكەن.  لە ڕووی یاساییەوە  لەكۆیە  چەكی   بانق دەكەن. ئاماژەی بەوەش كرد كە گرنگ ئەوەیە ئەونوسینگەیە كار ئاسانی زۆر بۆ خەڵكی ناوچەكە دەكات لەڕوی گەڕانەوەی كات لەبری بچێتە هەولێر لێرەكارەكانی دەكات هەروەها مەترسی هاتوچۆ و ڕێگاو بان و ئەو لۆدەی لەسەر پاساپۆڕتی هەولێر هەبوو كەم دەبێتەوە.

ڕائد سەركەوت ئەوەشی خستە ڕوو، كە كارمەندەكانیان لە هەولێر خولیان بینیوە و بەباشترین شێوە كارەكان ڕادەپەڕێنن ، هاوكات داوا لە خەڵكی سنوری كۆیە دەکات، بەجارێك پێكەوە سەردانیان نەكەن تالۆد دروست نەبێت و مامەڵەكانیان بۆ بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com