وەزارەتی تەندروستی: باسی رێگرتن لە کڕۆنا دەکات

0

شلێر سەعید  – هەولێر

 ئەمڕۆ دووشەمە(١٧-٢-٢٠٢٠) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كڕۆنا لە كوردستان تۆمار نەكراوە و هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕێگری كردن لەم ڤایرۆسە.

  ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هەشت ئەمبوڵانسی بەخشییە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبێت.

لە لێدوانێكی تایبەت، محمد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بەنوچەی ڕاگەیاند: كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاكان و بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و نوێنەری چەندین وەزارەت  ونوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە دیوانی وەزارەت كۆبونەوە. بەپێی قسەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، كۆبوونەوەكە  دەربارەی ڕەوشی ڤایرۆسی كڕۆنا و خۆپاراستن و گرتنو بەری رێوشوێنی پێوست بوو کە ئایا لەسەر ئاستی ناوخۆ چیبكرێت و چۆن وەزارەتەكان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هاوکاربن.

گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بەوەشكرد کە هەر ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هەشت ئەمبوڵانسی بەخشییە وەزارەتی تەندروستی، ئەم  ئەمبوڵانسانە لە خزمەتی پەنابەران و ئاوارەكان دەبێت و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

محەمەد قادر، ئەوەشی خستە ڕووكە تا ئێستا كەس توشی ئەو ڤایرۆسە نەبوە و ئەوەی سەردانی چینی كردبێت یان گەشتی كردبێت، دوای چاودێری كردن و دڵنیابون لەوەی هیچی نییە تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەبێت و بەهیچ شێوەك ڕێگە نادرێت خەڵك لە چینەوە بێت  بۆ هەرێم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com