سبەی موچەی یەک وەزارەت دابەشدەکرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, خشتەی دابەشکردنی موچەی بۆ سبەی سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەێندراوی وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە، ١٨ی ٢ی ٢٠٢٠، موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی بەغدا نەدراوە. هەرکاتێک فەرمانەکە بگات پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com