بڕیارێک سەبارەت بە سزادراونی چاکسازییەکان دەدرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی بڕیاری ئازادکردنی بەمەرجی سزادراون لە چاکسازیییەکانی هەرێم، لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریدایە.                                       

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ١٧-٢-٢٠٢٠، هه‌ردوو لیژنه‌کانی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ لە په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى پرسى كاراكردنه‌وه‌ى بڕیارى ئازادكردنی به‌مه‌رجى (افراج شرطى) سزادراوان له‌ چاكسازیییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى کۆبوونەوە.                     

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند”بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی بڕیاری ئازادکردن بەمەرجی سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە دەسەڵاتی کاری پەرلەمانی و کاری پەرلەمانتاراندا نییە، بەڵکو ئەمە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمدایە و ئەوان دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن”.                  

    ئەو بڕیار دەرەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان هەروەها گوتی”لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەکەمان لەگەڵ لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ لە په‌رله‌مانى كوردستان، شەنوکەوی ئەو پرسەمان کردووە و دیاری مانکردووە، کە ئەم پرسە تایبەتە بەکێ و کێ دەبێت کاری لەسەر بکات”.                                     

جەلال محەمەد، جەختیکردەوە”لیژنەکەمان گەیشتە ئەو بڕیارەی، لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت، بۆئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە”.                                                                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com