لە دهۆک سێ کەس بە هۆی دزینی محاویلکەوە دەستگیرکران

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا باندێکی دزیکردنی محاویلەی کارەبا دەستگیرکراون، کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتون.                                           

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک، سەبارەت بە دیاردەی دزینی محاویلە لە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند”دوای تۆمارکردنی دیاردەی دزینی محاویلەی کارەبا لە ناوچەکانی شێخان، بەردەڕەش، ئاکرێ و سنوری پارێزگای موسڵ هێزەکانمان بەدواداچونیان بۆ کردووە و توانیویانە کە سانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن، کە چەندین تاوانی دزینی محاویلەی کارەبایان ئەنجامداوە”.              

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانماندا لەگەڵ پۆلیسی ئاکرێ توانیمان باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن، کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتون.

هەوەها، گوتیشی”ئێستا هەرسێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com