ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگای ئیدلیب

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە پێی دوایین ئاماری خۆی ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی بە هۆی هێرشی سوپای سوریا لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بوونە، نزیکەی٩٠٠ هەزار کەسە.

بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە گەڵ بەرەدوام بوونی پێشرەوییەکانی سوپای بەشار ئەسەد، لە مانگی دیسەمبەری ڕابردووەوە تاکو ئێستا نزیکەی ٩٠٠ هەزا کەس خەڵکی مەدەنی ئاوارە بوونە کە بە بەراورد لە گەڵ رێژەی پێشوو،١٠٠ هەزار کەس زیادی کردووە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، لە ئیستادا بە هۆی سەرماوە ئاوارەکان شوێنێ نیشتەجێ بوونیان بۆ دابین ناکرێ و لە دۆخێکی خراپدا دەژین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەشێکی زۆری ئاوارەکان ژن  ومنداڵن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com