عەلاوی لە گەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان دەبێتەوە

0

نوچە-العربی الجدید

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە گەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی العربی الجدید، محەممەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، شەوی ڕابردوو لە زۆنی سەوزی بەغدا لە گەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبۆتەوە.

لەم کۆبوونەوەدا عەلاوی، لە بارەی پلانەکانی کابینەی حکومەتەکەی و کانداتۆرەکانی وەزارەتەکان باس و گفتوگۆی کردووە.

سەرچاوەیەک دەڵێت: عەلاوی لەم کۆبوونەوەدا داوای پشتگیری بێ مەرجی لایەنەکانی کردووە تاکو ئازادانە و بە بێ ئەوەی لە ژێر گوشاردا بێت ئەندامانی کابینەکەی بناسێنیت.

لەم کۆبوونەوەدا،عەلاوی بەڵێنی داوە بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.

عەلاوی هەروەها هۆشداری داوەتە لایەنەکان کە شکستی کابینەکەی بە مانای شکستی سیستمی سیاسی عێراقە، کە لە دوای ٢٠٠٣وە بنیات نراوە.

بە گوتەی عەلاوی ئەمەش دواجار زەمینە بۆ دەستوەردانی زیاتری وڵاتانی بیانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق، فەراهەم دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com