ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: کوژراوەکان لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عێراقە

0

نوچە

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتدارانی عێراقی بە كوشتنی زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر و برینداركردنی هەزارانی خۆپیشاندەری تر تۆمەتبار دەکات.

رۆژی سێشەممە 19-2-2020، ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند: كە بەرپرسیارییەتی كوشتنی 500 خۆپیشاندەر و برینداركردنی هەزاران خۆپیشاندەر لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عێراقە، بە هەمان شێوەش ئاشكراكردنی چارەنووسی دەیان رفێندراوی خۆپیشاندانەكان و ئازادكردنی چالاكوانە دەستبەسەركراوەكان.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە هەر دوێنێ سێشەممە كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كرد كە لەوەتەی سەرەتای ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە، 545 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا كوژراون، كە تەنها 17-یان سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون، 79 كەسیش بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە رفێندراون، كە چواریان ئافرەت بوون.

هەروەها كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، كە لەم ماوەیەدا 24 هەزار خۆپیشاندەر بریندار كراون، دوو هەزار و 800 خۆپیشاندەریش دەستگیر كراون، كە زۆربەیان تا ئێستا ئازاد كراون، تەنها 38 كەسیان نەبێت، تا ئێستا لە زیندانەكاندان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com