وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەمەترسی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لەوناوچانە و دەرفەتی سەرهەڵدانەوەیان لەئەنجامی ئەو بۆشایە ئەمنیەی هەیە.

شەوی ١٨ /١٩-٢-٢٠٢٠، لەئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریکپەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی (چەخماخە) ی سەر بە قەزای دوبز لە ڕۆژئاوای كەركوك، چوار هاووڵاتی شەهید و سێ هاووڵاتی بریندار بوون.

دەقی راگەێندراوەکە:

شەوی ١٨ لەسەر ١٩ ی ئەم مانگە، لەئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریکپەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی ”چەخماخە“ ی سەر بە قەزای دوبز لە ڕۆژئاوای كەركووك، چوار هاووڵاتی بێ گوناح شەهید و سێ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە رادەگەینین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە، هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەمەترسی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لەوناوچانە و دەرفەتی سەرهەڵدانەوەیان لەئەنجامی ئەو بۆشایە ئەمنیەی هەیە، بۆیە رایدەگەینین، ئەرکی حکومەتی عیراق و سوپای عیراق و هێزەکانی ترە کە گیان و ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە کورد، عەرەب، تورکمان و پێکهاتەکانی تر بپارێزێت و سەلامەتی ئەوان لەئەستۆی ئەو هێزانەدایە کە لەو ناوچانە بوونیان هەیە.

ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە خەبات و نەبەردی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا ، بە خوێنی رۆڵە ئازاکانی بەبێ جیاوازی، خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی بە ھەموو نەتەوە و پێکهاتەکان پاراستووە، بۆ رێ گرتن لەدووبارە بوونەوەی رووداوی لەوشێوەیە داوا دەکەین لەرێگەی دیالۆگی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە هەنگاوەکانی رێککەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق کورتتر و خێراتر بکرێتەوە، هاوکات ئەو بۆشایە ئەمنییەی ئەو سنوڕە پڕبکرێتەوە بەهاوبەشی و وجودی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی فیدڕاڵ.
هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە، ئێستاش دەتوانرێ بە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عیراق و هێزە ئەمنیەکان، ئاسایش و سەقامگیری تەواوەتی بۆ ئەو ناوچانە فەراهەم بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com