حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی هاتووچۆی دا

0

نوچەنێت

دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئەم وڵاتە دا.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ وڵاتی ئێران دا.

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، راگەێندراوێکی بڵاکردەوە تێیدا هاتووە “دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کە لە ٢١-٢-٢٠٢٠ەوە هاتووچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت”.

بەپێی راگەێندراوەکە، هەمووجۆرە هاتووچونێک لەگەڵ وڵاتی ئێران رادەگیرێت. ئەو هاووڵاتیانەشەوە کە دەیانەوێت بۆ چارەسەری پزیشکی و خوێندن روو لە وڵاتی ئێران بکەن. هەروەها ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشکنینیان لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنووسراوی فەرمی پزیشکی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەکرێتەوە، ئەوکات رێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com