پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دۆسیەی کچۆڵە ٧ساڵەکە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باست

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی هەواڵی دەستگیرنەکردنی کۆمەڵێک تۆمەتبار بە دەستدرێژیکردنە سەر کچۆڵەیەکی ٧ساڵان، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، دوای راگەێندراوی جێگری سەرۆکی حکومەت پارێزگاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست.

رۆژی رابردوو باوکی ئەو کچە ٧ساڵەی کە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، دەستدرێژی کرایە سەر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تۆمەتبارەکان ئازادکراون و هەڕەشەی لێدەکەن.

ئەمڕۆ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت”هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک، لەم کەیسەدا ناکرێت”.

سەبارەت بە ئازادکردنی تۆمەتبارەکان، پارێزگاری هەولێر گوتی: نەدبوایە ئەم تۆمەتبارانە بە دەستەبەری ئازادبکرێن، لەمەودوا نابێت ئەم رێکارە بیانگرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com