چەند زانیارییەکی نوێ سەبارەت بە کۆڕۆنا

0

نوچەنێت

دکتۆرێکی هەناو لەبارەی گوازرانەوەو سوڕی گەشەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە ئێستا بووەتە مەترسییەکی جیهانی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە.

دکتۆر زانا دزەیی، پذپۆڕ لە بەشی هەناو چەند زانیارییەکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا خستۆتە روو.

دەقی نوسینەکەی دکتۆر زانا

* تا ئێستا ئەوەی کە زۆر دڵخۆشکەرە، پزیشکانی تایبەتمەند دەڵێن ڤایرۆسەکە تەنھا لە رێگای پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، واتا تا ئێستا زۆربەی زۆری حاڵەتەکان تەنھا لەم دوو رێگەیە بووە و بە تەنھا بە ھەناسە دانی ئاسایی و یان پیسایی و میزکردنەوە ناگوازرێتەوە.

* زۆربەی زۆری حاڵەتەکان حاڵەتی سادەن وەک سەرمابوونێکی ڤایرۆسیی کاتیی کە زۆربەمان لە وەرزی سەرما تووشی دەبین، زۆربەی حاڵەتە تووندەکانیش (زیاتر لە 80٪ یان) چاکبوونەتەوە.

* تا ئێستا رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڤید١٩، لە 2٪ بۆ 4٪ی تێنەپەڕاندووە.

* زانایانی پزیشکی چین رایانگەیاندووە، ئێستا پەتای کۆرۆنا لە لووتکەیە و پێدەچێت لەوە زیاتر گەشە نەکات و لە ماوەیەکی کورتیی داھاتوو، پەتاکە بەرەو نەمان بچێت.

* ھەریەکە لە وڵاتانی چین، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، رووسیا، ئەمه‌ریکا لە ھەوڵی بەردەوامی درووستکردنی پێکوتە (تەلقیح) یان دەرمانێکی دژە ڤایرۆسیی کۆرۆنا دان و ھەندێ لەم دەرمانانە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەن و بەشێکی بەرچاوی تووشبوان سوودیان لێبینیوون.

* ئەوەی تا ئێستا ساغ بووه‌تەوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، کۆرۆنای کۆڤید 19 بەرگەی گەرمی زیاتر لە 55 بۆ 60 پلەی سیلیزیی ناگرێت، بە تەنھا دەست شووشتنێکی ئاسایی بە ئاو و سابوون لەناو دەچێت.

د.زانا دزەیی

پسپۆڕی ھەناویی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com