چواردە رۆژی چارەنووسساز

0

شلێر سەعید: هەولێر  

دکتۆرێک، هاوڵاتیان تەواو پابەندی نەچوونە شوینی قەرەباڵغ بن، تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت و ئەوانەی، کە لە ئێران هاتونەتەوە واز لە کەللە رەقی بهێنن و لە بەرخاتری منداڵەکانیان، لێیان دوور بکەونەوە و خۆیان بچنە کەرەنتین.

دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حالەتێکی تر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوا تێمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوخۆیەکانیش دەستبەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی، کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن، بۆ دۆزینەوەی گومانڵیکراوان، بەگوتەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی، کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان دوو هەزار و ٥٦٤ هاوڵاتین، کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(١،١٧٤) سلێمانی (٥٣٥) دهۆك (٤٤٩) هەلەبجە (٨٢) گەرمیان (٢٠٨) ڕاپەڕین (١٠٤) کۆیە (١٢) کەس، کە تیمە تەندروستییەکان چاودێریان دەکەن، بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی ڕوودانی بارێکی لەناکاو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە٫ د. دەوەن حەوێزی، سەرۆکی سکوڵی پزیشکی زانکوی کۆیە، سەبارەت بەوانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە رایگەیاند: بە داخەوە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی توشبوو بە COVID19 لە ئێران و بەهۆی تێکەڵاوی زۆرمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، مەترسی توشبوون بۆ ئێمە زۆر بوو و پاش هەبوونی چەند حاڵتێک لە سلێمانی و کەرکوک، ئەو مەترسییە زیاتر بوو.

د. دەوەن  گوتیشی ”بە تایبەت، کە ماوەی کەرەنتینە (incubation period) چواردە رۆژە، بۆیە ترسی ئەوە زۆرە کەسانی تریش تووش بووبن یان لەو چەند کەسەوە تووش ببن و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو، ئینجا نیشانەکانیان تیا بە دیار بکەوێ و لەو ماوەیەش خەڵکی دیکە تووش بکەن”.

د. دەوەن دەشڵێت، پێویستە ئەوانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە رەچاوی ئەوخاڵانە بکەن:

  • ئەوانەی. کە لە ئێران هاتوونەتەوە واز لە کەللە رەقی بهێنن و لە بەرخاتری منالەکانیان، لە منالەکانیان دوور بکەونەوە و خۆیان بچنە کەرەنتین.
  • ئەگەریش لە کەللەڕەقی یان نەزانی یان ئیهمالی، نەچوون، رێکاری ئاسایشیان بەسەر جیبەجی بکرێ.
  • هاوڵاتیان تەواو پابەندی نەچوونە شوێنی قەرەباڵغ بن تەنها لە حالەتی زۆر پێویست نەبێت.
  • ئاگاداری تەندروستی نەخۆشانی شێرپەنجە و بە تەمەنەکان بین و تووشی قەرەباڵغیان نەکەین.
  • بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبی سەردانی نۆرینگە و نەخۆشخانە نەکەین.
  • جهازی پلەی گەرمی وەرگرتن، هەزەی سیارە نییە، کە لێی دەربچی یانی نەخۆش نیت!
  • ئەگەر نیشانەکانی هەڵامەتی قورسمان هەبوو نەچینە نۆرینگە و دەرمانخانەکانی لاکۆڵان و چاوەڕێی دەرزی تیکەڵ نەکەین، بەڵکو راستەوخۆ بچینە نەخۆشخانە.
  • رێزی زۆری پزیشکان و کارمەندان بگرین، ئەوان لە هێلی یەکەمی بەرگرین، لە دژی گەورەترین دوژمنی مرۆڤ.
  • لە هەمووشی گرنگتر، خۆپارێزی و پاکو خاوێنی و نەشڵەژان.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com