ماکرۆن: چاوەڕێی قەیرانین

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانی خۆی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە دەربڕی و گوتیشی ”شەڕ لە دژی ئەم پەتایە کاتێکی زۆر دەخایەنێت”.

ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت، کۆشكی ئەلیزە لە دوای هاتنی کۆرۆنا بۆتەوە بنکەیەکی فەرماندەیی سەربازیی.

بە گوتەی ماکرۆن، فەرەنسا بە هۆی پەتای کۆرۆناوە لەگەڵ ئەزمەیەکی بێ وێنەی دارایی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ماکرۆن، کە وێڕای چەندین، کەس لە کادری حکومەتەکەی لە کۆشکی ئەلیزی کەرەنتینە کراون و لە دوورەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، جەخت دەکاتە سەر هاوکاری و هاوپەیوەندی هاوڵاتیان بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەم پەتایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com